خانمان بۆچی گەڵای کەلەرم لەنێو ستیان و سنگیان دادەنێن
دیاردەیەکی ناوازە لەنێوانی ژنانی ھەمو جیھان پەرەی سەندوە ئەویش دانانی گەڵای کەلەرمی فرێشە لەنێو ستیان و سنگیانیدا، ھەندێ کەس ھۆکارەکەی بۆ گەورەکردنی قەبارەی سنگ دەگێرنەوە بەڵام راستییەکەی ئەوە نیە و مەبەستەکە تەندروستییە،
پزیشکانی پسپۆڕ رایدەگەیەنن کەدانانی گەڵای کەلەرم لەسنگدا لەتوانایدایە لەماوەی ١٢ کاتژمێردا و بەبێ حەب و دەرمان، ھەوکردن نەھێڵێت بەتایبەت لەنێو ھەرزەکاراندا.
ھاوکات ھانی شیرە رژێنەکان دەدات بۆ دەردانی شیری زیاتر لەشیرپێدانی سروشتی بەمنداڵدا.
چۆنیەتی دانانی:
گەڵای فرێشی کەلەرم بھێنە
پارچە لۆکە
ئاوی سارد
ستیانی وەرزشی
گەڵاکانی کاھو جوان بشۆرەوە بیخە سەلاجەوە تا ٣ سەعات پاشان لۆکەکە بخە ئاوە ساردەکە و مەساژی مەمکی پێ بکە و پاشان گەڵاکە بخە ناو ستیانەکەوە و با چەند سەعاتێک تێیدا بێت تا ھەست بەباش بون دەکەیت و ھەوکردن نامێنێت.
تێبینی: دەتوانیت هەمان چارەسەر بۆ هەوکردن و ئازاری قاچەکانیشت بەکار بهێنیت.