لە شەواندا خۆتان بەدووربگرن لەم خواردنەوانە
پاش ژەمی ئێوارە و لە شەواندا باشتروایە هەندێك جۆری خواردنەوە نەخورێتەوە بەهۆی بوونی شەکری ناسروشتی و ماددەی زیانبەخش لە پێكهاتەیاندا.
ماڵپەڕی "ڕوسیا تودەی" لە بابەتێکدا ئاماژەی بەو جۆرە خواردنەوانە کردووە کە باشتروایە لە شەواندا نەخورێنەوە:
- خواردنەوە گازییەکان بەهۆی بوونی شەکری دروستکراو لە پێكهاتەیدا کێشە لە کۆئەندامی هەرس دروستدەکات.
- خواردنەوەی شیری مانگا پاش ژەمی ئێوارە بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر پرۆتین و چەوری لە پیكهاتەیدا ڕێژەی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا بەرزدەکاتەوە و بڕێکی زیاتر چەوری لە جەستەدا هەڵدەگرێت.
- شەربەتی وشك کە لەگەڵ ئاودا دەگیرێتەوە دەبێتەهۆی تووشبوون بە سەرئێشە و ئازاری سك بەهۆی ئەو ماددە دروستکراوانەی لە پێكهاتەیدا هەن.
- خواردنەوە وزەبەخشەکان جۆرێك ماددە لە پێكهاتەیاندا هەیە ئەگەر بەباشی لە جەستەدا هەرسنەکرێن ئەوا کاریگەریی نەرێنییان لەسەر جەستە دەبێت