ئەو خواردن و خواردنەوانەی نابێت پێکەوە بخورێن
ئەو خواردن و خواردنەوانەی نابێت پێکەوە بخورێن
ھەندێک جۆر خۆراک و خواردنەوە ھەن نابێت پێکەوە بیانخۆیت، چونکە مەترسیان ھەیە بۆسەر تەندروستیت، ھەندیک جاریش دەبنە ھۆی ژەھراوی بوون.
خواردنەوە گازییەکان و نەعنا:
خواردنەوەی ھەر خواردنەوەیەکی گازی دوای نانخواردن تا ھەرسکردنت باشتربێت، بە یەک دەنک کورسی نەعنا تێکدەچێت و حاڵت خراپتر دەکات.
شوتی و ماست:
خواردنی شوتی لەگەڵ شیردا دەبێتە ھۆی تێکدانی گەدە.
خەیار و کاڵەک و ئاو:
خواردنەوەی ئاو لەگەڵ خەیار و کاڵەکدا دەبێتە ھۆی ئازاری گەدە.
ھێلکە و شیر:
لەوانەیە یەکسەر ھەست بە کاریگەرییەکانی خواردنەوەی شیر لەگەڵ ھێلکەدا نەکەیت، بەڵام دوای ماوەیەک ھەست دەکەیت سیستەمی ھەرسکردنت بە تەواوەتی تێکچووە بە ھۆی ئەو پرۆتینانەوە کە لە ھەردووکیاندا ھەن.
سرکە و چا:
خواردنی سرکە لەگەڵ چادا دەبێتە ھۆی ژەھراویبوونی لەش و بە گشتی کاریگەری لە تەندروستیت دەکات.