ئەو پێنج کەرەستەیەی خانمان جوان و گەنج دەکەنەوە
ئەو پێنج کەرەستەیەی خانمان جوان و گەنج دەکەنەوە
زۆرن ئەو کەرەستە و ڕێگەیانەى کە بۆ جوانکردنى خانمان بەکاردەهێنرێن و دەگیرێنەبەر، بەڵام پسپۆڕانى جوانکاریی پێنج کەرەستەیان وەک بەهێزترین و کاریگەرترین ئامرازەکانى جوانکردنى خانمان و بە گەنجی هێشتنەوەى ڕووخساریان و سەرنجڕاکێشکردنى پێستی دەموچاویان دەستنیشانکردووە. ئەوانیش بریتین لە:
ڤیتامین سی: پسپۆڕان دەڵێن پێویستە هەموو ژنان ئەو خۆراکانە بخۆن کە ڤیتامین سی لەخۆدەگرن، چونکە ڤیتامین سی جگە لەوەى پێست سپی دەکاتەوە و لە تیشکی خۆر دەیپارێزێت، هاوکات چرچبوون و پیربوونی پێست دوادەخات و بۆ ماوەیەکی زۆر ڕووخسارت بە گەنجى دەهێڵێتەوە.
ڤیتامین ئی: پیربوونی پێست دوادەخات و پێست پاک دەکاتەوە. ڤیتامین ئی پێستی ڕووخسار لە زیانەکانى تیشکی هەتاو و تێکچوون دەپارێزێت و بە شێدارى و نەرمی دەیهێڵێتەوە.
ڕیتینۆل: جۆرێکە لە ڤیتامین ئەی و گرنگى بە پێستی ڕووخسار دەدات و جوانى دەکات، هەروەها ڕێگریی لە چرچبوونی پێست دەکات و ماددەى کۆلاجین دروست دەکات. ڕیتینۆل لە پێکهاتەى بەشێک لە کەرەستەکانى جوانکردنى دەموچاودا هەیە و لە بەشێک لە دەرمانخانەکاندا دەستدەکەوێت.
ترشی سالیسیلیک: ئەمەش لە ڕووەک دروست دەکرێت و پێستی دەموچاو پاک دەکاتەوە و چەورییەکانى لەناودەبات. هاوکات دژی سەرهەڵدانى زیپکەیە و خانە مردووەکانى سەر پێستیش لادەبات.
چاى سەوز: دژی هەوکردنى پێست دەوەستێتەوە و پەڵە ڕەشەکانى سەر پێستی ڕووخسار و ڕەشی ژێر چاو چارەسەر دەکات