ئه‌و خواردنانه توانای سێكسی پیاو به‌رز ده‌كاته‌وه
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای ده‌كات كه ئه‌نجام دانی پرۆسه‌ی سێكس كردن سوودی هه‌یه بۆ لایه‌نی ته‌ندروستی جه‌سته‌یی و عه‌قڵی ، وه خواردنی پر له ڤیتامین و پرۆتین هۆكار ده‌بێت بۆ به‌هێز كردن و چاڵاك كردنی ئه‌و پڕۆسه‌یه .
له خواره‌وه هه‌ندێ له‌و جۆری خواردنانه ئاماژه پێ ده‌كه‌ین كه ده‌بنه هۆی به‌هێز كردنی توانای سێكسی به گوێره‌ی پێگه‌ی ڕێدر دایجیست :
1_چوكوڵاتهی ڕه‌ش : میوه‌و سه‌وزه‌كان به گشتی پێكهاته‌ی دژه ئۆكسانی پێویستیان تێدایه بۆ به‌هێز كردنی توانای سێكسی . وه چوكوڵاتهی ڕه‌شیش یه‌كێكه له‌و جۆری خواردنانه كه ڕێژه‌یه‌كی زۆری له دژه ئۆكسان تێدایه كه كاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌یه بۆ به‌هێز كردنی توانای سێكسی .
2-گوێچكه ماسی : خواردنی زه‌ریا و ده‌ریاكان خواردنی ده‌وڵه‌مه‌ندن به مادده‌ی زینك كه په‌یوه‌ندی هه‌یه به به‌هێز كردنی حه‌زی سێكسی و به‌رهه‌م هێنانی تۆوی پیاو .
هه‌رچی ده‌رباره‌ی گوێچكه ماسیشه یه‌كێكه له‌و جۆری خواردنانه‌ی كه هۆكارێكه بۆ زیاد كردنی توانای سێكسی .
3-كه‌ره‌وز : یه‌كێكه له باشترین جۆری خواردنه‌كان بۆ به‌هێز كردنی توانای سێكسی ، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هۆڕمۆنی ئهندرۆستیڕۆنی تێدایه كه هۆڕمۆنێكی نێرینه‌ییه.
4-كیوی : ڤیتامین سی تێدایه كه یارمه‌تی به‌هێز كردنی توانای سێكسی ده‌دات .
5-سپێناخ : سه‌وزه‌واته كاغهزیهكان له‌وانه‌ش سپێناخ ڕێژه‌یه‌كی زۆری له ترشی فۆلیك تێدایه كه یارمه‌تی به‌هێز كردنی توانای سێكسی ده‌دات .
6-سير : ده‌ورانی خوێن چاڵاك ده‌كات و وا ده‌كات خوێن بۆ هه‌موو به‌شه‌كانی جه‌سته بچێت به‌مه‌ش حه‌زی سێكسی به‌هێزتر ده‌كات .
7-فڕوابه : حه‌زی سێكسی لای پیاوان و ئافره‌تانیش زیاتر ده‌كات به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو .