پیاوان حه‌ز به‌م جۆره ژنانه ده‌كه‌ن
هه‌موو پیاوێكی ئاره‌زوو ده‌كات له پێناو خۆشی ژیانی هاوسه‌رێتیان، هاوبه‌شی ژیانی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ی تێدا بێت.
1- راستگۆیی و نهێنی پارێزی
به‌گشتی پیاوان حه‌ز به‌وه ده‌كه‌ن هاوسه‌ره‌كانیان راستگۆبن له گه‌ڵیاندا و هه‌ر شتێك رویدا، وه‌ك خۆی باسیان بكه‌ن، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پیاوان حه‌ز ناكه‌ن هاوسه‌ره‌كانیان چه‌واشه‌یان بكه‌ن.
2- داهێنان
هه‌موو پیاوێكی حه‌ز ده‌كات هاوسه‌ره‌كه‌ی داهێنه‌ر بێت له ژیانی رۆژانه‌دا و له رویتینهكانی ژیانی رۆژانه دووری بخاته‌وه و هه‌وڵی داهینانی نوێ بدات له ژیانیدا.
3- سه‌ربه‌خۆیی
هه‌ر چه‌نده پیاوان حه‌ز ده‌كه‌ن هاوسه‌ره‌كانیان گۆێڕایه‌ڵ بن و خۆیان بۆ په‌یوه‌ندی خێزانی ته‌رخان بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حه‌ز ده‌كه‌ن هاوسه‌ره‌كانیان جۆره سهربهخوییهكیان هه‌بێت دوور له ژیانی هاوسه‌رێتی.
4- گرنگی پێدان
پیاوان حه‌زده‌كه‌ن هاوسه‌ره‌كانیان گرنگی زۆریان پێبده‌ن و گۆێڕاڵی قسه‌كانیان بن و حه‌ز ده‌كه‌ن هاوسه‌ره‌كانیان به به‌ردوامی ئارام بن و ده‌نگیان به‌رز نه‌كه‌نه‌وه.
5- بۆنی خۆش
پیاوان حه‌ز ده‌كه‌ن هاوسه‌ره‌كانیان به به‌رده‌وامی بۆنیان خۆش بێت، كاتێك لیی نزیك ده‌بێته‌وه بۆنی خۆشی لێبێت و ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی نێوانیان زیاتر به‌هێز ده‌كات.
6- گاڵته‌كردن و قسه‌ی خۆش
پیاوان بۆ دووركه‌وتنه‌وه له ماندوبوون و پشودان پێویستان به قسه‌ی خۆش و گاڵته‌كردنه، بۆیه پیاوان حه‌ز ده‌كه‌ن هاوسه‌ره‌كانیان به‌به‌رده‌وامی به قسه‌ی خۆش زه‌رده‌خه‌نه بخه‌نه سه‌ر لێویان.
7- هاندان
پیاوان حه‌ز به‌و ژنانه ده‌كه‌ن كه به‌رده‌وامی پاڵپشتیان ده‌كه‌ن پشتیوانیان ده‌بن، ئه‌مه‌ش واده‌كات پیاو هه‌ست بكات كه به‌به‌رده‌وامی كه‌سێك هه‌یه پشتیوانی كاره‌كانی ده‌كات.
8- تێگه‌یشتوویی
پیاوان بۆ هه‌ڵبژاردنی هاوبه‌شی ژیانیان، هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی كه‌سێكی تێگه‌یشتوو ده‌ده‌ن، بۆیه هه‌وڵبده له مێرده‌كه‌ت تێبگه‌یت و به‌به‌رده‌وام به گفتوگۆكردن كێشه‌كانی نێوانتان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و په‌نا بۆ توندوتیژی نه‌به‌ن.