• نوێ

    ڕێبوار تاڵەبانی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە وەکالەت ڕاگەیاندنێکی لەسەر ئەوسکالای لێکراوە بڵاو کردەوە

    ڕێبوار تاڵەبانی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە وەکالەت ڕاگەیاندنێکی لەسەر ئەوسکالای لێکراوە بڵاو کردەوە
    ، ڕایگەیاند "لەسەر سکاڵایەکی ئەندامانی بەرەی تورکمانی ئەمڕۆ فەرمانی دەستگیرکردنم بۆ دەرچووە و سکاڵاکە بۆ من هیچ کێشەیەکی نییە و زۆر سادەیە".

    ئەوەشی ڕاگەیاند "فەرمانی دەستگیرکردنەکەم لەسەر سکاڵایەکی هەندێ لە ئەندامانی بەرەی تورکمانی بووە، کە گوایە من مووچەی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک وەردەگرم لەکاتێکدا من بە وەکالەت سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگام".

    ڕێبوار تاڵەبانی، هۆکاری نیشتەجێ نەبوونی لە شاری کەرکووک گەڕاندەوە بۆ ناجێگیربوونی بارودۆخی ئەمنی لە شارەکە بەتایبەت دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر.

    وتیشی، لەکاتی ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر لەلایەن حەشدی شەعبییەوە ماڵەکەی وێرانکراوە و ئۆتۆمبێلەکانی سوتێنراون بۆیە لە شاری هەولێر نیشتەجێبووە.

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: ڕێبوار تاڵەبانی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە وەکالەت ڕاگەیاندنێکی لەسەر ئەوسکالای لێکراوە بڵاو کردەوە Rating: 5 Reviewed By: Hataw
    Scroll to Top