كه‌من مردم ...!
تكایه .. كاتێك مردم،، كه‌مێك به‌دیارمه‌وه رابمێنن ..
تكایه هێنده به‌توندی چاوه‌كانم دامه‌خه‌ن، هێشتا زۆرشت ماوه لێی رابمێنم..په‌له‌تان چییه به‌كاوه‌خۆ ئاوه‌كه‌ش گه‌رم ده‌بێت... به‌و ژنه بهدهستو برده بڵێن هێنده به‌خێرایی مه‌یشۆ، تكایه باكه‌مێك له‌سه‌رخۆبێت، من هه‌میشه حه‌زم له‌كاری له‌سه‌رخۆیه...تكایه با قژهكهم به‌هێواشی بشوات، پێیبڵێن هه‌ر تالێك له‌قژه نازداره‌كه‌م ده‌یان یاده‌وه‌ریی پێوه‌یه.. ! خۆتان شپرزه مه‌كه‌ن.. سه‌ر لهزێنهوانهكه مه‌شێوێنن تۆبڵێ قه‌برێك بۆ من چێ نه‌بێت ؟!
ئه‌رێ به‌راست په‌له‌تان چییه... تكایه بهشۆفێرهكه بڵێ كه‌مێك هێواشتر بروات.. با بۆ دواجار به‌ناوشاردا برۆم..مه‌ڵێن تازه مردو گوێی لێنییه.. توخودا پێیبڵێن، ئاده‌ی كه‌مێك "اوستاد شجریا" لێبده‌و ده‌نگی بهرزكه زۆری حه‌ز لێیه‌و ئه‌وكاتانه‌ی ئاوها بێده‌نگه‌و هیچ ناڵێت به‌س گوێ له‌و ده‌گرێت..!
له‌پشتی ئه‌و پیكابه‌وه بۆ خۆتان فڕێده‌ده‌ن.. سه‌بر سه‌بر یه‌ك یه‌ك وهرنهخوارێ.. ئه‌وه‌نده په‌له‌تانه كه لهپێشچاوتان نه‌مێنم..؟!!!
من هێنده بهپهلهنیم ..به‌سروشتی خۆشم حه‌زم به ئارامگرتن بووه... ده‌ی بۆ ئاوا پڕم پیا ئهكهنو خێرا وه‌ك ئه‌وه‌ی فرێم بده‌ن ده‌مكه‌نه ئه‌و چاڵه‌وه.. نه‌كا خۆشتان ناوێم ؟!
ئاخر تۆیه‌ك كه نازانی من چه‌نده ناسكم ئه‌و خۆڵ‌و به‌رده بۆ وا ئه‌كه‌یت به‌سه‌رما... كاكه گیان كه‌مێك له‌سه‌رخۆبه.. !
ئه‌و ده‌ستوره تێك بشكێنن... ئه‌م هه‌موو پیاوه لێمخڕبونهتهوه..ئه‌ی بۆ ژنێكی لێنییه؟! با ژنه‌كانیش ببینم.. قه‌یدی چییه، با كه‌مێك فرمێسكه‌كانیان بڕێژن.. لێیانگهرێن ئه‌وان میهره‌بانن سروشتیان وایه ..!
به‌و مامۆستای ئایینییه بڵێن...به‌و هاوار هاواره دڵم نارحه‌ت ده‌بێت... تكایه كه‌مێك هێواشتر، له‌لای من هه‌ڕه‌شی مردن له‌كه‌س نه‌كات.. مه‌گه‌ر خۆیان نازانن ؟!
ئاخر تكایه ... هێنده زوو مه‌رۆن ... خۆ بێزارم نه‌كردوون ، بۆچی هێنده په‌له‌تانه؟! چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر شه‌وێك له‌لام بمێننه‌وه؟!
باشه هه‌ر ئاوا ده‌رۆن ؟؟ ئه‌رێ به‌راست هیچ كه‌سێكتان كۆده‌بنه‌وه‌و چه‌ند وشه‌یه‌كی پێویست بڵێن؟؟ پرسیارێك بكه‌ن؟.. داخۆ حه‌زی له‌چی بووه؟ كێی خۆشده‌ویست ؟ بڵێی چه‌ند دڵی ئازار درابێت؟ بیرتان له‌وه‌كرده‌وه هێنده په‌له‌نه‌كه‌ن تا دوادیدار له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه بكه‌م كه خۆشم ده‌وێن.. ئه‌ی پرسیارێكتان كرد، پیرۆزیه‌كانی من چی بوو؟ ئاره‌زووه كانی من چیی بوو؟؟ هێنده لێم بێزار بوون؟!!
هه‌ر خێرا‌و به‌هه‌ڵه‌داوان ده‌گه‌رێنه‌وه‌و یه‌كه‌مجار پێخه‌فه‌كه‌م له‌ناوده‌به‌ن؟؟ كانتۆرهكهتان پێویسته؟؟ بۆچی خێرا جل‌و بهرگو هه‌رچی یاده‌وه‌ریم هه‌یه لهگوێنی دهخنن؟ من ناڵێم لهمۆزهی بنێن، به‌لام ئه‌وه‌نده جێگه گرتبوو؟!
ئازیزانم به‌ڵێ راستهمن ده‌ڕۆم به‌لام هه‌رگیز رۆحم به‌و چه‌شنه‌و به‌و خێراییه ئێوه جێناهێلێت..!
نووسینی: شەھێن سابیــر