• نوێترین بابەت

    ئەمەل سەعید کوردە ڕونکردنەوە لەسەر جلەکانی دەداتوو دەڵێت بێ ڕێزیم بەمانگی ڕەمەزان نەکردووە

    ئەمەل سەعید کوردە ڕونکردنەوە لەسەر جلەکانی دەداتوو دەڵێت بێ ڕێزیم بەمانگی ڕەمەزان نەکردووە

    پاش ئەوەی بەھۆی بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکییەوە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، چەندین تۆمەت و قسەی ڕووبەڕووکرایەوە، گۆرانیبێژ ئەمەل سەعید کوردە ڕوونکردەوەیەکی بڵاوکردەوە.

    چەند ڕۆژی ڕابردوو گۆرانیبێژ (ئەمەل سەعید کوردە) لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ھەواڵی کارنامەی دەرچوونی لە بەریتانیا، چەند وێنەیەکی خۆی و ھاوڕێکانی لە کاتی پێشکەشکردنی کارنامەی دەرچوونی بڵاوکردەوە.

    ئەو گۆرانیبێژە لە ڕوونکردنەوەکەیدا دەڵێت: " جلوبەرگی من نە دڕاوە نە بێ ڕێزیم بە مانگی ڕەمەزان کردووە و نە بۆ مەشروب خواردنەوە چوومەتە ئەم جێگایە ئەمە دیسکۆخانەش نیە ! تکایە خوێنەری بەڕێز کەمێک وردبین تر پۆستەکان بخوێننەوە، بۆ دواین کارنامەی زانکۆم واتە (اگروحە)کەم مۆسیقای جازو کوردیم بە تێکەڵ پێشکەش کرد لەسەر ستەیج دەبوو جلوبەرگەکەشم وەک گۆرانیەکان ئاوێتەی غەرب و شەرق بێت من بۆ زانکۆ ئەمەم کردوە، (کراسێکی مۆدە لەگەڵ دووفەقیانەی جلی کوردی و پشتێن و کڵاوەکەش لەبری سەروبەست ھەوری و سەرپەرچەمم تێکەڵی کڵاوێکی پەنجاکان کردوە) واتە ھەم بە دەنگ و بە ڕەنگیش ھەردوو کەلتورەکەم نیشانداوە نازانم بۆ لای ھەندێ کەس قسەی نەشیاوم بەرامبەر دەکرێت؟ پاشان یاسای زانکۆ وایە دەبێت دواین پرۆژەکەت لە شوێنێکی گشتی پێشکەش بکەیت کە زانکۆ بۆتی دیاری کردوە بۆ خۆم و ھاوڕێیانم نەدەبوو لەناو گشت خوێندکارە ئەوروپی و ئینگلیزەکان من کە کوردم مانم بگرتایە، دەبێت بێ ڕەوشتی من چی بوبێت ئەی ھاوار."

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: ئەمەل سەعید کوردە ڕونکردنەوە لەسەر جلەکانی دەداتوو دەڵێت بێ ڕێزیم بەمانگی ڕەمەزان نەکردووە Rating: 5 Reviewed By: Hataw
    Scroll to Top