• نوێترین بابەت

    ئه‌م خۆراكانه‌ گه‌شه‌ی قژ زیاد ده‌كه‌ن

    ئه‌م خۆراكانه‌ گه‌شه‌ی قژ زیاد ده‌كه‌ن

    ئێسته‌  زۆربه‌ی خه‌ڵكی به‌ده‌ست كێشه‌ی هه‌ڵوه‌رینى قژه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، بۆیه‌ پزیشكان به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان چه‌ند خۆراكێكی به‌سوودیان داناوه‌ كه‌ ده‌توانی له‌ ڕێگه‌یه‌وه‌ تاڵه‌كانی قژت به‌هێز بكه‌ی و رزگارت ببێت له‌ كێشه‌ی هه‌ڵوه‌رین.

    به‌پێی هه‌واڵێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی "organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و باس له‌ سووده‌كانی خواردنی كۆمه‌ڵه‌ خۆراكێك ده‌كات كه‌ ده‌توانی له‌ ڕێگه‌یه‌وه‌ تاڵه‌كانی قژت به‌هێز بكه‌ی، بۆیه‌ ماڵپه‌ره‌كه‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌دات له‌سه‌ری و ده‌ڵێت، توێژینه‌وه‌ نوێیه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه‌ كه‌ كۆمه‌ڵه‌ خۆراكێك هه‌ن زۆر به‌سوودن بۆ به‌هێزكردنی تاڵه‌كانی قژ و رزگاربوونیان له‌ هه‌ڵوه‌رین، ئه‌مه‌یش ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ بوونی ده‌وڵه‌مه‌ندی خۆراكه‌كان به‌ ماده‌ دژه‌ ئۆكسانه‌كان و ریشاڵه‌ ماده‌ به‌سووده‌كان و كۆلاجین و ڤیتامینه‌ جۆراوجۆره‌كان، بۆیه‌ لێره‌دا باس له‌ گرینگترین ئه‌و خۆراكانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ قژ به‌هێز ده‌كات:

    یه‌كه‌م –  خواردنی سه‌وزه‌ جۆراوجۆره‌كان: پزیشكان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه‌ كه‌ سه‌وزه‌ زۆر به‌سووده‌ بۆ جه‌سته‌ به‌گشتی، هه‌روه‌ها له‌ نوێترین توێژینه‌وه‌دا ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ سه‌وزه‌ زۆر گرینگه‌ بۆ قژ و به‌هێزكردنی تاڵه‌كانی قژ، بۆیه‌ پزیشكان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن كه‌ رۆژانه‌ گرینگی بده‌ین به‌ خوارنی سه‌وزه‌.

    دووه‌م – هێلكه‌: یه‌كێك له‌ گرینگترین خۆراك بۆ به‌هێزكردنی تاڵه‌كانی قژ هێلكه‌یه‌، چونكه‌ هێلكه‌ بڕێكی زۆر پڕۆتین له‌خۆده‌گرێت كه‌ زۆر به‌سووده‌ بۆ جه‌سته‌ و تاڵه‌كانی قژ، بۆیه‌ گرینگه‌ رۆژانه‌ هێلكه‌یه‌ك بۆ دوو هێلكه‌ بخۆین، چونكه‌ ئه‌م خۆراكه‌ پرۆتینی باش بۆ كوونیله‌كانی سه‌ر دابین ده‌كات كه‌ ده‌بێته‌ هۆی به‌هێزكردنی قژ.

    سێیه‌م – چه‌ره‌سات: یه‌كێكی تر له‌ خۆراكه‌ به‌سووده‌كان خواردنی چه‌ره‌ساته‌ جۆراوجۆره‌كانه‌ وه‌ك "گوێز، باده‌م، فسته‌ق، گازۆ و عه‌لی بابه‌" و چه‌ندان جۆری تری چه‌ره‌سات، چونكه‌ ئه‌م جۆره‌ چه‌ره‌ساتانه‌ زۆر به‌سوودن بۆ قژ ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆر چه‌وری تواوه‌یان تێدایه‌ كه‌ هاوكاری به‌هیزكردنی تاله‌كانی قژ ده‌كه‌ن.

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: ئه‌م خۆراكانه‌ گه‌شه‌ی قژ زیاد ده‌كه‌ن Rating: 5 Reviewed By: Hataw
    Scroll to Top