دڵت بسپێرە بە ئاسمان
بزانە قەت دڵت تەنگ ئەبێت ؟!
. . .
چاوت بسپێرە بە باران
بزانە دایم چاوت تەڕ ئەبێت..؟!
. . .
دڵت بسپێرە بە ژیان
بزانە قەت بێ ڕەنگ ئەبێت.؟!
. . .
زوبانت بسپێرە بە گوڵ
بزانە قەت گوناهت ئەبێت ..؟!
. . .
روحت بسپێرە بە جوانی
بزانە قەت ئاهت ئەبێت ..؟!
. . .
خەمەکانیشت بسپێرە بە گەڵا
با لە پایزانە هەڵوەرێت.
. . .
خەندەکانیشت بسپێرە بە بەهار
تا چرۆکا وەکو
فەرشی سوور بێتە سەر ڕێت.
. . .
تاڵیەکانیشت بسپێرە بە قاوە
زوو هەڵئەچێت و کۆتایی دێت.
. . .
خۆزگەکانیشت بسپێرە بە کات
خۆی دەمێ دێو وەک بەیانی.
. . .
ژیانیشت بسپێرە بە خۆت
تۆ نەبیت
من نەبم
چۆن جوان ئەبێت.؟!
نووسینی: نـیـازی
- کۆمێنتی بلۆگەر
- کۆمێنتی فەیسبووک
Item Reviewed: دڵت بسپێرە بە ئاسمان
Rating: 5
Reviewed By: hataw magazin