زۆر جار لێرە و لەوێ لەناو خانماندا دەوترێت لە ماوەی سووڕی مانگانەدا خۆت مەشۆ ئەمە زیانی بۆت دەبێت و تەنانەت هەندێك بیرۆكە شۆردنی قژیش لەو ماوەیەدا بە كارێكی هەڵە دەزانن .
1-خۆشتن بە ئاوی سارد هۆكاری توشبونە بە شێرپەنجەی هێلكەدان : لە ڕاستیدا ئەم بابەتە لە نەوەیەك بۆ نەوەیەكی دیكە باس دەكرێت بە تەواوەتی هەڵەیە و ڕاست نییە ، ئەو كەسانەی خاوەنی ئەو بیرۆكە كۆنەن دەڵێن " خۆشتن بە ئاوی سارد دەبێتە هۆی چونەوە یەكی هێلكەدان لەبەر ئەوە ئەگەری توشبوون بەم جۆرەی شێرپەنجە زۆرە ، لە ڕاستیدا ئەم جۆرە لە بیرۆكە هیچ ڕاست نییە و توشبوون بە شێرپەنجەی هێلكەدان هۆكارەكەی تەنها زیاد بوونی خانە شێرپەنجەییەكان یان نەخۆشییە گوێزراوەكانە لەڕێی سێكسەوە و پزیشكەكان جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە لە ماوەی سووڕی مانگانەدا پێویستە ئافرەت شوێنە هەستیارەكانی بە خاوێنی ڕابگرێت بۆ ئەوەی نەبێتە مۆڵگەی بەكتریا و كەڕوەكان .
2- خۆشتن لە ماوەی سووری مانگانەدا دەبێتە هۆی نەزۆكی؟ ئەمەش یەكێكی دیكەیە لە بیركردنەوە هەڵەكان و بە گوێرەی ئەم بیرۆكەیە بێت ئەو كاتەی ئافرەت لە ماوەی سووڕی مانگانەدا خۆی بشوات بەتایبەت لە كاتی چونە دەرەوەی هێلكە لە هێلكەدانەوە كێشەی تێ دەكەوێت و هێلكە و پاشماوەكەی لە هێلكەدانەوە بە تەواوەتی ناچێتە خوارەوە و لەناو منداڵداندا ئەو پاشماوەیە دەمێنێتەوە و ئەمەش دەبێتە ژەهر و نەزۆكی لە ڕاستیدا تەواوی ئەم بیركردنەوەیە هەڵەیە و بەهیچ شێوەیەك ئەمە نابێتە هۆی نەزۆكی و تەنها تێكچوونی دەردانی هۆرمۆنی ئیسترۆجین و چەند حاڵەتێكی تایبەتی دیكە هۆكارن بۆ نەزۆكی .
3- خۆشتن دەبێتە هۆی دروست بوونی ئازار لە ماوەی سووڕی مانگانەدا : لە ڕاستیدا گەرماو كردن بە ئاوی شلەتێن ئازاری ئەو كاتانە كەمدەكاتەوە .