• نوێ

    وەزیری ناوخۆی ئیتاڵیا: ناتوانین یەک کۆچبەری دیکەش وەربگرین

    وەزیری ناوخۆی ئیتاڵیا: ناتوانین یەک کۆچبەری دیکەش وەربگرین

    وەزیری ناوخۆی ئیتاڵیا رایگەیاند، ئەرکی ئەو ئەوەیە پارێزگاری لە سنوورەکانی ئیتاڵیا بکات و چیدیکە رێگەنادات وڵاتەکەی ببێتە کەمپی پەنابەران .

    رۆژی هەینی لە گوتارێکدا ماتیۆ سالڤینی، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیتاڵیا رایگەیاند، ئەرکی ئەو وەک وەزیری ناوخۆ پارێزگاریکردنە لە سنوورەکانی وڵاتەکەی، چونکە ئیتاڵیا ناتوانێت ببێتە کەمپی پەنابەران.

    وەزیری ناوخۆی ئیتاڵیا ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە وڵاتانی دیکەش کۆچبەران وەربگرن، چونکە بەدەر لە بەندەری ئیتاڵیا وڵاتانی دیکەش لە نێویاندا فەرەنسا، ئیسپانیا، ماڵتا و هۆڵەنداش بەندەریان هەیە و ناکرێت کۆچبەرە رزگارکراوەکان بە تەنیا رەوانەی بەندەرەکانی ئیتاڵیا بکرێن.

    ماتیۆ سالڤینی یەکێکە لە سیاسەتڤانە هەر بەهێزەکانی ئیتاڵیا، سەرۆکایەتی هاوپەیمانێتی راستڕەوەکانی کرد لە هەڵبژاردنی ئەمساڵ و توانیان 265 کورسی پەرلەمان لە کۆی 630 کورسی بەدەستبهێنن.

    سالڤینی داوای سیاسەتێکی تووندتری ئەوروپا بەرامبەر کۆچبەران دەکات. ئەو دەڵێت، ئەوروپا رووبەڕووی ریسکی گەورە بووەتەوە بەهۆی شەپۆلی کۆچبەرانەوە.

    لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رۆژنامەی دێرشپیگڵی ئەڵمانی، ماتیۆ سالڤینی رایگەیاند "وڵاتەکەی ناتوانێ تەنانەت یەک کۆچبەری دیکەش وەربگرێت، نەک ئەوە بەڵکو دەیەوێ هەندێک لەوانەش لەو وڵاتەن دەربکات". جەختیشیکردەوە، قەیرانی کۆچبەران ئەوروپای رووبەڕووی ریسکی گەورە کردووەتەوە.

    سالڤینی گوتی "لە ماوەی یەک ساڵی داهاتوودا بڕیاردەدرێت کە ئایا هێشتا ئەوروپا یەکگرتووە یان نا".

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: وەزیری ناوخۆی ئیتاڵیا: ناتوانین یەک کۆچبەری دیکەش وەربگرین Rating: 5 Reviewed By: Hataw
    Scroll to Top