پوتین درۆ ناكات .. چه‌كى "رۆژى دوایى" راستییه
رۆژنامه‌ى "ناشناڵ ئینترێست"ی ئه‌مریكى بڵاویكرده‌وه چه‌كى "رۆژى دوایى" روسیا راستیه‌و له‌وباره‌یه‌وه ڤلادیمێر پوتین-ى سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته‌ش درۆى نه‌كردوه.
رۆژنامه‌كه له‌زارى شاره‌زایانى روسیه‌وه بڵاویكردۆته‌وه، چه‌كى "رۆژى دوایى" پێشتر هه‌بوه و ئاشكرا بوه، به‌ڵام هه‌ندێك به‌شى سوپرایز بوون.
لاى خۆیه‌وه بافل بۆدڤیگ شاره‌زاى سه‌ربازى به رۆژنامه‌كه‌ى وتوه: هه‌رگیز رۆكێتی باڵدارى هه‌ڵگرى كڵاوه‌ى ئه‌تۆمی نه‌بیستبو، هه‌روه‌ها سیستمى "كینجال"ى رۆكێتیشی نه‌بیستبو، بۆیه به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و چه‌كانه‌ى پوتین باسى لێ كردون، راستین. سه‌رسوڕمانى خۆیشى نیشانداوه له خێرایى ئه‌و رۆكێته باڵداره روسیانهى كڵاوه‌ی ئه‌تۆمى هه‌ڵده‌گرن.
رۆژنامه ئهمریكیهكه ته‌ئكیدیشى كردۆته‌وه، له‌ئێستادا ئه‌مریكا تواناى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى چه‌كی ئه‌تۆمى روسیاى نییه و به‌منزیكانه‌ش نایبێت.
پێشتر ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكى روسیا ئاشكرایكردبو، چه‌ندین جۆرى نوێ چه‌كیان به‌رهه‌مهێناوه، كه له‌جیهاندا وێنه‌یان نییه.
به‌پێى زانیاریه‌كان، كۆمه‌ڵگه‌ى " status-6" كه لاى میدیا به چه‌كى " رۆژى دوایى" ناسراوه، بریتییه له كۆمه‌ڵه ژێر ده‌ریاییه‌ك، كه چه‌ند دانه‌یه‌كیان تواناى هه‌ڵگرتنى 50 مێگا تۆن كڵاوه‌ى ئه‌تۆمییان هه‌یه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش ئه‌و ژێر ده‌ریاییانه ده‌توانن تسونامى دروست بكه‌ن كه شارى ته‌واوه‌تى له نزیك زه‌ریاكان وێران بكات و شه‌پۆله‌كانى بگاته 100 مه‌تر، هه‌روه‌ها چه‌ندین تۆن ئاو به‌رزده‌كاته‌وه، كه ده‌بێته‌هۆى بارینى له ناوچه‌ى ئامانجه‌كه‌ى، به‌ڵام ئاوه‌كه به تیشكى مه‌ترسیدار پیسبوه.