• نوێ

    گوناهــ

    گوناهـ

    لە دڵ گەڕێ
    گوێی پێمەدە
    با هەزار جار بیرت بکا

    بەس پێم بڵێ
    گوناهی چاوەکانم چیە
    کە حەز بە بینینت
    دەکا؟!

    خەیاڵە..
    هەر لای خۆتە
    ترپەی دڵە، هەناسەمە
    بە تۆ کۆتە!

    ئەی گیانی من
    گەر تۆش وەک من
    بە ڕووم برسی
    گوناهتەگا..
    لێم ناپرسی!!

    گەر تۆش وەک من
    تینوی دەنگی
    چاوەڕێی نامە یا زەنگی
    گوناهتەگا بیشاریەوە
    بێڵیت بژیم،
    ئەبەم ژینە ناچارییەوە!

    لە من دووری و
    دڵی ماندوم وردو خاشە
    قەینا گەر لێشم ناپرسی
    جار جار بڵێ
    حاڵم باشە.

    نووسینی :ڕێبین حەوێز

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: گوناهــ Rating: 5 Reviewed By: Hataw
    Scroll to Top