ده‌سـتی چـهپـت بـنوقێنـه! بزانە چی ڕوەدات
____________________
به پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك نوقاندنی ده‌ست به توندی بۆ ماوه‌ی چه‌ند چركه‌یه‌ك ده‌بێته هۆی به‌هێزتربوونی مێشك و خێراتر بیرهێنانه‌وه‌ی شته‌كان.
ده‌رونناسه ئه‌مریكیه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یان له سه‌ر توانای بیر هێنانه‌وه‌ی 50 كه‌س ئه‌نجام داوه و بۆیان ده‌ركه‌وتوه ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستی چه‌پیان بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی 90 چركه ده‌نوقێنن زوتر له كه‌سانیتر كه ئه‌و كاره ناكه‌ن، شته‌كانیان بیر دێته‌وه.
له‌وباره‌وه رۆس پرۆپهڕ مامۆستای زانكۆی مۆنتكلهیر له ویلایه‌تی نیۆجێرسی ئه‌مریكا رایگه‌یاندوه كه جوڵه‌ی هه‌ندێك له ئه‌ندامانی له‌ش ده‌بێته هۆی باشتر كاركردنی مێشك و یادگه‌ی مرۆڤ.
ناوبراو باسی له‌وه‌شكردوه كه له كاتی فێربووندا واباشتره په‌نجه‌كانی ده‌ستی راست بنوقێنرێن و له كاتی بیرهێنانهوشدا باشتره ده‌ستی چه‌پ بنوقێرێت.