5 هۆکار سوڕی مانگانە دوادەخات
دواكه‌وتنی سوڕی مانگانه كێشه‌ی زۆرێك لهخانمانهو زۆر كات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌ردانی پزیشك ده‌كه‌ن، ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه به‌شێكن له‌هۆكاری دواكه‌وتنه‌كه.
1- دڵه‌ڕاوكێ: دڵه‌ڕاوكێ یه‌كێكه له‌هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی سوڕی مانگانه، چونكه له‌كاتی ڕاڕایی له‌ش بڕێكی زیاتر هۆرمۆن ئهڕژێتو به‌مه‌ش هێلكه ناتروكێتو سوڕی مانگانه رونادات.
2- نه‌خۆشی: توشبون به‌نه‌خۆشی كتوپڕ، جا هه‌ر نه‌خۆشییه‌ك بێت هه‌ندێجار ئه‌بێته هۆی دواكه‌وتنی سوڕی مانگانه، چونكه هه‌ندێ نه‌خۆشی ئه‌بنه هۆی گرفت بۆ سوڕه‌كه.
3- گۆڕانكاری لهرۆتینی ژیان: هه‌ندێجار كاتێك گۆڕانكارییه‌ك له‌ژیانی خۆت ده‌كه‌یت ده‌بینیت سوڕه مانگانه‌كه‌ت دواده‌كه‌وێت. بۆ نمونه كاتێك كاتی ئیشوكارت له‌رۆژه‌وه ده‌كه‌یت به‌شه‌و ده‌بینیت گۆڕانكاریی نه‌رێنی له‌له‌شت روده‌دات.
4- خواردنی ده‌رمان: هه‌ندێجار خواردنی ده‌رمان، جا بۆ هه‌ر نه‌خۆشییه‌ك بێت، ده‌بێته هۆی دواكه‌وتنی سوڕی مانگانه، یاخود وه‌ستانی بۆ ماوه‌یه‌ك.
5- قه‌ڵه‌وی: زۆرجار زیادبونی كێش یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه لاوازی جه‌سته، هۆكارن بۆ دواكه‌وتنی سوڕی مانگانه، بۆیه زۆر پێویسته ئاگاداری لهشو لارت بیت.