• نوێ

    پەنابەرێکی عێراقی لەئەلمانیا دەستدرێژی سێکسی دەکاتە سەرکچێکی 14ساڵ و دەیکوژێت

    پەنابەرێکی عێراقی لە ئەڵمانیا دەستدرێژی سێکسی دەکاتە سەر کچێکی 14 ساڵ و دەیکوژێت و، دواتریش لە ئەڵمانیا رادەکات.

    پۆلیسی ئەڵمانیا بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، پەنابەرێکی عێراقی کە تۆمەتبارە بە کوشتنی کچێکی 14 ساڵان، چەند رۆژێک بەر لە ئێستا ئەڵمانیای جێهێشتووە. 

    پۆلیسی ئەڵمانیا داوایکردووە دەستبەجێ ئەو پەنابەرە عێراقییە کە تەمەنی 20 ساڵە و ناوی عەلی بەشارە دەستگیربکرێت و لەسەر کەیسی کوشتنی ئەو کچە 14 ساڵە لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکرێت. 

    بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی ئەڵمانیا چەند رۆژێک بەر لە ئێستا تۆمەتبارەکە لەگەڵ دایک و باوکی و پێنج خوشک و براکەی ئەڵمانیای جێهێشتووە و گوماندەکرێت ئێستا لە هەولێر بێت.

    دەگوترێت تۆمەتبارەکە و کچە کوژراوەکە پەیوەندی خۆشەویستییان هەبووە، دوای ئەوەی دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر، کوشتوویەتی. تۆمەتبارەکە پێشتر لەلای پۆلیس ناوی هەبووەو چەند جارێک بە تۆمەتی دزیکردن لەلایەن پۆلیسەوە بانگهێشتکراوە.

    میدیاکانی ئەڵمانیا بڵاویانکردووەتەوە، لەسەر کەیسی کوشتنی ئەم کچە، پیاوێکی تەمەن 35 ساڵ کە بە رەچەڵەک تورک بووە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە و دوای لێکۆڵینەوە پۆلیس ئازادی کردووە.

    کچەکە ناوی سوزانا فێلدمانە و، بەرەچەڵەک جوو بووە، بەڵام پۆلیس دەڵێت هیچ بەڵگەیەک نییە کە ئەم کچە بەهۆی ئایینەکەیەوە کوژرابێت. عەلی بەشار کە تاوانبارە بە کوشتنی سوزانا فێلدمان، لە تشرینی یەکەمی 2015 لە رێگەی تورکیاوە چوونەتە ئەڵمانیا و داوای مافی پەنابەرێتی لە ئەڵمانیا کردووە.

    وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رۆژی هەینی رایگەیاندووە، تۆمەتبارەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کورد لە باکووری عێراق دەستگیرکراوە.

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: پەنابەرێکی عێراقی لەئەلمانیا دەستدرێژی سێکسی دەکاتە سەرکچێکی 14ساڵ و دەیکوژێت Rating: 5 Reviewed By: Hataw
    Scroll to Top