10 نهێنی له باره‌ی سنگی خانمانه‌وه كه زۆر گرنگه
سنگی ئافره‌تان (مه‌مك) له پرۆسه‌ی سه‌رجێیدا ڕۆڵێكی گرنگ ده‌بینێت، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك زانیاری گرنگ هه‌یه كه جگه له‌وه‌ی پیاوان نایزانن، خانمان خۆشیان له باره‌ی سنگی خۆیانه‌وه شاره‌زاییان تێیدا نییه، هه‌ر بۆیه گرنگه كه ئاگاداری ئه‌م زانیاریانه بن:
1- هه‌ستیاری گۆیه‌كان: خانمان له پاش گه‌یشتن به ئۆرگازم حهزبهوهناكهن هاوسه‌ره‌كه‌یان ده‌ست له گۆیه‌كانی مه‌مكیان بده‌ن، ئه‌مه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ی به‌شی سه‌ره‌وه‌ی چوكی پیاوه له كاتی گه‌یشتن به ئۆرگازمدا، هه‌ر بۆیه باشتره تا ماوه‌یه‌ك دۆخه‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه ده‌ستی لێنه‌ده‌یت.
2- قه‌باره‌ی گۆی مه‌مك: قه‌باره‌ی گۆی مه‌مك به‌هه‌مان شێوه‌ی جێگای په‌نجه ده‌ست وایه‌و هی هیچ كه‌سێك له‌وه‌ی دی ناچێت، به‌ڵام به‌هۆی بۆماوه‌یی و دوگیانی و ته‌مه‌ن و كێشی جه‌سته‌وه قه‌باره‌كه‌ی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت و گه‌وره‌و بچوك ده‌بێت.
3- گۆی هه‌ڵگه‌ڕاوه: به‌شێك له خانمان خاوه‌نی گۆیه‌كی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ن له مه‌مكدا كه به (گۆی شه‌رمن) ناسراوه، ئه‌مه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ی ناوك كه چۆن له هه‌ندێك كه‌س له ناوه‌وه‌یه به‌ڵام هه‌ندێكیش له ده‌ره‌وه‌یه، بۆیه ئه‌وه‌ش شتێكی ئاساییه‌و پێویست به دڵه ڕاوكێ ناكات و له كاریگه‌ریه‌كه‌ی كه‌م ناكاته‌وه.
4- كێشی مه‌مك: كێشی مه‌مكه‌كان له هه‌ر مرۆڤێكدا به‌نده به قه‌باره‌كه‌یه‌وه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتی تێكڕای كیشی مه‌مك له خانماندا 1.5 پاوه‌نده.
5- گه‌وره‌و بچوك: ئه‌وه پرسیارێكی باوه لای خانمان كه ئایا پیاون حه‌ز به سنگی بچوك یاخود گه‌وره ده‌كه‌ن، به‌ڵام توێژینه‌وه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه پیاوان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و له كۆی گشتی جه‌سته‌دا سه‌رنجڕاكێشیان بۆ سنگ هه‌یه نه‌ك به‌ته‌نها و سنگی مامناوه‌ند و گونجاو له‌گه‌ڵ جه‌سته سه‌رنجڕاكێشه نه‌ك گه‌وره و بچوكی.
6- یاریپێكردنی توند: ئاره‌زووی خانمان بۆ چێژوه‌رگرتن له یاریكردن به سنگ جیاوازه، به‌شێك له خانمان حه‌ز به‌وه ده‌كه‌ن كه‌مێك به توندی (بۆنمونه گازلێگرتن) مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت له كاتی سه‌رجێیدا و به‌شێكی دیكه له خانمان حه‌ز به‌وه ناكه‌ن.
7- ئۆرگازمی مه‌مك: به‌شیكی كه‌م له خانمان ده‌توانن ته‌نها له ڕێگای ده‌ستلێدان له سنگیان بگه‌ن به ئۆرگازم كه به (ئۆرگازمی مه‌مك) ناسراوه، ئه‌مه‌ش به‌و پێیه‌ی ده‌ماره‌خانه‌ی هاوبه‌ش هه‌یه له نێوان مێشك و مه‌مكه‌كان و به‌شی به‌رپرس له گه‌یشتن به ئۆرگازم له كۆئه‌ندامی زاوزێی مێینه‌دا.
8- شۆڕبونه‌وه‌ی مه‌مك: ئه‌مه قۆناغێكه كه هه‌موو خانمێك پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، ڕاسته منداڵبون و شیرپێدان كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر هه‌یه به‌ڵام گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌بێت به‌هۆی تێپه‌ڕینی ته‌مه‌ن و بۆماوه‌یی و گۆڕانكاریه هۆڕمۆنیهكانهوه مه‌مك توشی شۆڕبونه‌وه ده‌بێت.
9- نه‌شته‌رگه‌ری مه‌مك و هه‌ستیاری: به‌شێكی زۆر له‌و خانمانه‌ی نه‌شته‌رگه‌ره‌ی جوانكاری بۆ سنگیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن توشی كێشه‌ی كه‌مبونه‌وه‌ی هه‌ستیاری ده‌بن.
10- چه‌پ یان ڕاست؟ : یه‌كێك له گۆی مه‌مكی خانمان هه‌ستیارتره له‌وه‌ی دیكه‌یان، زۆربه‌ی كاتیش ههستیارهكهیان ده‌كه‌ویته لای چه‌په‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش له خانمێك بۆ خانمێكی دیكه ده‌گۆرێن و له به‌شێك له خانماندا لای ڕاسته، بۆیه باشترین ڕێگا بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت كامیانه ئه‌وه‌یه كه "پرسیاری لێبكه‌یت".