سوودەکانی بەکار هێنانی کۆندۆم لەکاتی سێکس دا
به‌کارهێنانی کۆندۆم سێکسێکی ته‌ندروستت بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
سێکس و کۆندۆم
کۆندۆم چییه؟
کۆندۆم بریتیه لهپێكهاتهیهکی لاستیکیی ته‌نك، واته شه‌فاف که دیوی ناوه‌وه‌ی بهچهورییهکی زۆر ته‌نکی به‌سود داپۆشراوه، بۆ چووك (ئه‌ندامی نێرینه)ی پیاو به‌كاردێت له كاتی سێكسكردندا.
شێوه‌ی به‌کارهێنانی کۆندۆم:ـ
شێوه‌ی به‌کارهێنانی کۆندۆم کارێکی زانستی و د روسته له‌کاتی جووتبووندا له کۆمه‌ڵگا پێشکه‌وتووه‌کاندا و به‌ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو به‌کارده‌هێنرێت، تا ڕاده‌یه‌ك که ده‌کرێت بڵێین له زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپادا پێش ده‌ستپێکردن به کاری سێکسی ده‌بێت کۆندۆمهکهت ئاماده بێت ئینجا ده‌کرێت ئه‌و کاره ئه‌نجام بدرێت.
بۆچی کۆندۆم پێویسته له‌کاتی سێكسدا؟
دیاره دووخاڵی زۆر سه‌ره‌کی هه‌ن، که پێویسته ڕۆشن بێت بۆ هه‌موولایه‌ك:
1ـ بۆئهوهاوسهره به‌ڕێزانه‌ی، که نایانه‌وێت منداڵیان ببێت، واته سپێرمی یان تۆوی نێره‌که نه‌گاته ئه‌وه‌ی به‌ر هێلکه‌ی مێیه‌که بکه‌وێت و ببێت به منداڵ. واته بۆ دانانی پلانێکی جێگیر له نێوان هاوسه‌ره‌کاندا بۆ هێنانه‌دی ئاواتی منداڵبوونێك له کاتێكی دیاریکراودا پێویسته کۆندۆم به‌کار بهێنن بۆئه‌وه‌ی تووشی دوو دڵی و فشارنهبن له‌دوای جووتبونیاندا.
2ـ دیاره زێ (مهبهل)ی ئافره‌ت وه هه‌روه‌ها (چووك ) واته ئه‌ندامی نێرینه‌ی پیاو به‌جۆرێك ناسکن، که ڕه‌نگه هیچی که‌متر نه‌بێت له ناسکی چاو. بۆیه به پاك ڕانه‌گرتن و ئازاردان و به‌کارهێنانی به‌شێوه‌یه‌کی نادروست ده‌بێته هۆکاری نه‌خۆشی و په‌یدابوونی ڤایرۆس و هه‌وکردنیان ئه‌ویش ده‌بنه هۆکارێك بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه ترسناکه‌کان بۆیه‌کتری وه‌کو(سوزهنکوئینتهانی مهسانهو ڕه‌حمی ئافره‌تان و ئه‌ندامی ته‌ناسولی پیاوان)، که چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و جۆره نه‌خۆشیانه ئاسان نین و ده‌بنه هۆی گرفت بۆ پیاوان به شێوه‌یه‌کی گشتی و بۆ خانمان به تایبه‌تی، که له‌و باره دژوارانه‌دا کاردانه‌وه‌یان له‌سه‌ر کۆئه‌ندامی زاوزێیان ده‌بێت، بۆیه به‌کارهێنانی کۆندۆم کارێکی پێویسته له‌کاتی سێکسکردن و جووت بووندا، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی كه كۆندۆم به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و ته‌ندروستی دروستكراوه.