• نوێ

    دەوڵەمەندترین دەرۆزەکەر کۆچی دوایی کرد

    دەوڵەمەندترین دەرۆزەکەر کۆچی دوایی کرد

    هەواڵی کۆچی دوایی ژنێکی لوبنانی کە دەرۆزەی دەکرد، بووە جێی سەرنجی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و میدیا عەرەبییەکان، بەوەی لەدوای خۆی سامانێکی زۆری بەجێهێشتووە و بە دەوڵەمەندترین " دەرۆزەکەر" ناویان هێناوە.

    شایەتحاڵانی نزیک ئەو ژنە ئاشکرایانکرد، کە فاتمە محەمەدی تەمەن ٥٣ ساڵی دەرۆزەکەر سەرلەبەیانی دوێنێ لە ناو پاشماوەی ئۆتۆمبێلێكی جێهێڵدراودا لەناوچەیەكی هەژارنشینی شاری بەیروت كۆچی دوایی كرد.
    بەڵام ئەوەی جێی سەرسوڕمانی خەڵکی بووە کاتێک جەستەی فاتمەیان دۆزییەوە لەناو کەرەستە تایبەتییەکانیدا پێنج ملیۆن و ٧٠٠ هەزار لیرەیان هەبووە، لەگەڵ چەند کارتێکی بانکی، فاتمە خاوەن پێداویستی تایبەت بووە لەکاتی مردنەکەشیدا کەسی لەلا نەبووە و تەنها بووە.

    فاتمە كە جێی بەزەیی هەموو لایەك بوو دوای مردنی وەسڵی بەناوبانگترین بانكی لوبنانی لەدوای خۆی جێهێشت كە پێنج ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلاری لەو بانكە هەبووە، هەروەها لەناو پاشماوەی ئەو ئۆتۆمبێلە تێكشكاوەی كە كردبوویە ماڵی خۆی و كۆچی دوایی تێدا كرد پێنج ملیۆن و ٧٠٠ هەزار لیرە دۆزرایەوە كە دەكاتە چوار هەزار دۆلار.

    یەكێك لە رۆژنامەكانی ئەو وڵاتە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ بازرگانێكی ئەڵماسدا كردووە كە یەكێك بووە لەو كەسانەی كە هەمیشە چاكەی لەگەڵ فاتیمە كردووەو پارەی داوەتێ‌ و تائێستا تووشی سەرسوڕمان بووە، چونكە دەڵێت سەروەتەكەی فاتیمە زۆر زیاترە لەوەی من.

    وێنەی فاتمەی " دەرۆزەکەر" لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە بە "دەوڵەمەندترین دەرۆزەکەر" ناوی هێنراوە و کە بووەتە جێی سەرسوڕمانی ئەو کەسانەی کە چەندین ساڵە هاوکاری مادیی و مەعنەویان کردووە.

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: دەوڵەمەندترین دەرۆزەکەر کۆچی دوایی کرد Rating: 5 Reviewed By: Hataw
    Scroll to Top