• نوێ

    خۆزگە مەرەکەبی دەنگدان هەتا قیامەت لەپەنجەم نەدەبۆوە ..

    خۆزگە مەرەکەبی دەنگدان
    هەتا قیامەت لەپەنجەم نەدەبۆوە ..
    مەپرسن بۆ ...؟
    تەنها بە خاتری ئەوەی ئاخر جار ئەوم بینی
    سەرپۆشەکەی سەری
          رەنگی شین بوو

         کورد هەموو کورسیەکانی
    پەرلەمانی بەغدا بەدەست بێنێت
    ئیتر بێ سوودە
    کەس بۆ تەنیایی و بێ کەسی من
    کارێکی لەدەست نایەت
    کەس ناتوانێت ئەو بگەڕێنێتەوە
    بۆ باوەشی من
    ئاخر مادەی "سەد و خۆشبەختی" من
    لەگەڵ ڕۆیشتنی ئەو بەسەرچوو

    کاندیدی ژمارە یەکی رۆحی من بوویت
    چاو و دڵ و گیانم دەنگیان پێدایت
    کەچی نەهاتی ئەم کورسییە
    چۆڵەی ژیانی من پڕ کەیتەوە
    کەچی نەهاتی
             ئالایەکم لەسەر بچەقێنیت

    دەنگ دان تەواو دەبێ و هەموو پارتەکان
    سەرقاڵی ئەژمارکردنی دەنگەکانیانن
    منیش سەرقاڵی ژماردنی
    ئەو ڕۆژانەم کەتۆی ئازیز هەواڵێکت نیەو
    نامەیەکت نەناردووە
    سەرقاڵی ژماردنی ئەو هەموو شەوانەم
                     کە تێ پەڕیون و
    تۆ لێرەنی و شەوباشێکت نەکردووە

              نووسینی  "شوان سەعید"

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: خۆزگە مەرەکەبی دەنگدان هەتا قیامەت لەپەنجەم نەدەبۆوە .. Rating: 5 Reviewed By: Hataw
    Scroll to Top