درێژترین ماوه‌ی به‌ڕۆژووبوونی ره‌مه‌زان بزانە کام وڵاتە ده‌بێت
لە دوو شاری وڵاتەکانی سوێد و نەرویج ماوەی رۆژ لە رەمەزانی ئەمساڵ 20 بۆ 22 کاژێر دەبێت، کە ئەوە درێژترین ماوەیە بۆ رۆژووەوانی ئەو دوو شارە.
موسڵمانانی هەردوو شاری كیرونای سوێد و ترۆسمۆی نه‌رویج ئه‌مساڵ به‌درێژایی مانگی ره‌مه‌زان، رۆژانه‌ی 20 بۆ 22 كاتژمێر به‌ڕۆژوو ده‌بن.
به‌پێی رۆژژمێر و كاته‌كانی بانگ له شاری كیرونا یه‌كه‌م رۆژی ره‌مه‌زان 19 كاژێر و 53 خولهك ده‌بێت و تاوەکو كۆتایی مانگ ده‌گاته 21 كاژێر و 58 خولهك.
هاوكات له شاری ترۆسمۆی نه‌رویج یه‌كه‌م رۆژی ره‌مه‌زان 19 كاژێر و 50 خولهك ده‌بێت و دوایین رۆژیش 21 كاژێر و 59 خولهك ده‌بێت.
هەروەها له رەیکژافیکی پایته‌ختی ئایسلەند یه‌كه‌م رۆژی ره‌مه‌زان 19 كاتژمێر و 11 خولهك ده‌بێت و دوایین رۆژ 21 كاتژمێر و 48 خولهك ده‌بێت.
جیهاد كولای، پێشنوێژی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی فیتجا له ستۆكهۆڵم دەڵێت "به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ ده‌ستپێكی ره‌مه‌زان ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی ئایار، موسڵمانانی ستۆكهۆڵمی پایته‌خت، موسڵمانانی هێلسنكی پایته‌ختی فینله‌ند و موسڵمانانی كۆبنهاگن پایته‌ختی دانیمارك له سه‌ره‌تای ره‌مه‌زاندا، 19 كاژێر به‌ڕۆژووده‌بن و له‌كۆتایی ره‌مه‌زاندا ده‌گاته 22 كاژێر