• نوێ

    بۆچی هەندێك لە هاوسەرەكان دوای هاوسەرگیری دەگۆڕێن

    بۆچی هەندێك لە هاوسەرەكان دوای هاوسەرگیری دەگۆڕێن


    هاوسەرەكەم دوای هاوسەرگیری گۆڕاوە چی بكەم بۆ ئەوەی هاوسەرەكەم وەك پێشتر خۆشی بوێم؟ ئەمە ئەو پرسیارانەیە كە زۆرێك لە هاوسەرەكان دەیكەن دوای چەند ساڵێك لە هاوسەرگیری، لەرێی ئەم بابەتەوە بەو هۆكارانە ئاشنا دەبیت كە هۆكارە بۆ گۆڕینی ڕەفتاری هاوسەرەكان چەند ساڵێك دوای هاوسەرگیری ئەم ڕەفتارانە دەبێتە هۆی ساردبوونەوەی هاوسەرەكان لە پەیوەندی هاوبەشیان.
    1- پەستانەكانی ژیانی ڕۆژانە: 
    زۆرێك لەو كەسانەی هاوسەرگیری دەكەن پێش هاوسەرگیری چاوەڕێی ئەوە ناكەن كە ئەو پرۆسەیە بەو شێوەیە زەحمەتە و ئەركە لەبەر ئەوە ئەو كاتەی هاوسەرگیری دەكەن توشی شۆك دەبن كە بەو شێوەیە ئەركیان لەسەرە و جگە لەوەش هاوشێوەی سەرەتا لەگەڵ یەك نابن و كات بەسەر نابەن.
    2- گرنگی نەدان بەشێوە و ڕوخسار:
    گرنگی نەدانی پیاو بە شێوە و ڕێكخستنی جلوبەرگەكانی خانمان بێزار دەكات بە هەمان شێوە ئەو كاتەی ئافرەت چیتر گرنگی بەخۆی نەدات وەك پێشتر ئەمە  كاردەكاتە سەر پەیوەندی لەگەڵ هاوسەرەكەی و چیتر هاوشێوەی پێشتر سەرنجڕاكێش نابێت لە لای.
    3- ڕۆتینی ژیان:
    لە سەرەتای پەیوەندی هاوسەرگیریەوە هەریەك لە ژن و پیاو ویستی ئەوەیان هەیە سەرنجی بەكتر ڕابكێشن، بەڵام دوای ماوەیەك لە ژیانكردن بە یەكەوە ڕۆتینی ژیان وادەكات چیتر تاقەتی یەكیان نەمێنێت.
    4– ئارەزووی خۆسەپاندن:
    لە كۆتایدا یەكێك لەو هۆكارانەی وا لەهاوسەرەكان دەكات لە یەكتر جیا ببنەوە و ئارەزووی ژیانكردنیان نەمێنێت بەیەكەوە ویستی خۆسەپاندن و خاوەندارێتی كردنی ئەوی دیكەیە بە جۆرێك پیاو یان ئافرەت بیەوێت هاوسەرەكەی بەو شێوەیە بێت كە ئەو دەیەوێت و وەك موڵكی خۆی تەماشای بكات.
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: بۆچی هەندێك لە هاوسەرەكان دوای هاوسەرگیری دەگۆڕێن Rating: 5 Reviewed By: Hataw
    Scroll to Top