خاوه‌نى بیرۆكه‌ى سایكس بیكۆ كۆچى دوایى كرد
بێرنارد لویس نوسهرى به‌ریتانى كه به‌یه‌كێك له گه‌وره‌ترین زانا بیانییه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست داده‌نرێت و خاوه‌نى بیرۆكه‌ى رێككه‌وتنى (سایكس – بیكۆ)یه، له‌ته‌مه‌نى 101 ساڵیدا كۆچى دوایى كرد.
بێرنارد لویس، كه كه‌سێكى جوله‌كه‌یه و بیرۆكه‌كانى و بۆچوونه‌كانى رۆڵى گه‌وره‌یان هه‌بووه له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا و رووبه‌ڕووى چه‌ندین ره‌خنه‌ى كردووه‌ته‌وه، تاكۆتایى ژیانى 30 كتێب و سه‌دان وتارى نوسیوه كه زۆرینه‌ى ده‌رباره‌ى ئایینى ئیسلام و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و كۆمه‌ڵگاكانى ئیسلام و په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ رۆژئاوادا و دابه‌شبوونى تاییفى و ئیسلامى رادیكاڵى بوون، هه‌روه‌ها زۆرینه‌ى بهرههمكانى وه‌رگێڕدراون بۆ 20 زمانى جیهانى له‌ناویاندا عه‌ره‌بى و فارسى و توركى.
بێرنارد لویس، كه به دامه‌زرێنه‌رى بیرۆكه‌ى (سایكس – بیكۆ) داده‌نرێت، بیرۆكه‌ى دابه‌شكردنى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى له‌سه‌ر بنه‌ماى ئایین و ره‌گه‌ز دانا كه دواتر رێكه‌وتنى سایكس بیكۆى له‌سه‌ر بنیاد نرا كه له‌ساڵى 1916 عێراق و شام دابه‌شكران.
بێرنارد سه‌ره‌تا پرۆژه‌كه‌ى راده‌ستى (زبجینو بریجینسكى) راوێژكارى ئاسایشى حكومه‌ته‌كه‌ى جیمى كارته‌رى سه‌رۆكى ئه‌و كاته‌ى ئه‌مریكا كرد‌و كۆنگرێسى ئه‌مریكا له‌ساڵى 1983 له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نهێنیدا ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر نیشاندا‌و پرۆژه خرایه به‌رنامه‌ى كارى ستراتیژى داهاتووى ئه‌مریكاوه.
ئه‌و نوسه‌ره چه‌ندین ره‌خنه‌ى توندى له‌سه‌ر بیروبۆچوونه‌كانى ده‌ربارى داگیركردنى عێراق لێ‌گیراو یه‌كێك له‌قسه‌كانى كه رووبه‌ڕووى ره‌خنه‌ى زۆرى كرده‌وه ئه‌وه‌بوو كه وتى (توندوتیژ به یان ده‌رچۆ) واته له‌سه‌ر ئه‌مریكا پێویسته كه توندتیژى به‌كاربهێنێت یان ئه‌وه‌تا عێراق جێبهێڵێت، به‌ڵام چه‌ندین جار پشتگیركردنى خۆى بۆ داگیركردنى عێراق رهتكردبووهوهو ئاماژه‌ى به‌وه‌دابوو كه ئه‌و پێى باش بووه هاوكارى گه‌وره‌و به‌هێز پێشكه‌شى كورده‌كانى باكورى عێراق بكرێت كه هاوپه‌یمانى خۆرئاوان بۆ ئه‌وه‌ى ببنه هێزێكى به‌رامبه‌ر له‌گه‌ڵ رژێمى سه‌دام حسێندا.
بێرنارد لویس، له‌ساڵى 1936 كۆلێژى لێكۆڵینه‌وه‌كان له رۆژهه‌ڵات و ئه‌فریقاى له زانكۆى له‌نده‌ن ته‌واو كرد‌و دواى 3 ساڵیش بڕوانامه‌ى دكتۆراى به‌ده‌ستهێنا كه پسپۆریه‌كه‌ى له مێژووى كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاس و مێژووى ئیسلامدا بوو، هه‌روه‌ها چه‌ندین بیروبۆچوونى تر‌ى هه‌بوو كه ره‌خنه‌ى زۆرى لێ گیراو ته‌نانه‌ت له‌سه‌رى دادگایى كرا له‌وانه‌ش جینۆسایدكردنى زیاتر له ملیۆن و نیوێك ئه‌رمه‌نى له‌سه‌ر ده‌ستى عوسمانیه‌كان و پێى وابوو كه جینۆساید نییه‌و ته‌نها رووداوێكى ناخۆش بووه‌و و ئه‌رمه‌نى و توركیشى تیادا بوونه‌ته قوربانى.