• نوێترین بابەت

    جوانتر لە پاریس تۆیت

    جوانتر لە پاریس تۆیت

    جوانتر لە ئەستێرە تۆیت
    جوانتر لە بارانی بەھار
    جوانتر لە پەلکە زێڕینە
    جوانتر و نازدارتر لە گووڵ تۆیت
    منێک کە لەم ھەسارەیەی زەمینە تۆم وەچنگ کەوتوە تووند ئەتگووشم بەخۆمەوە
    وەک مناڵ بۆ بووکە شوشەکەی
    وەک دایک بۆ جگەرگۆشەکەی
    وەک خودا بۆ بەندە ئیماندارەکەی
    لە کڵێسا بێ یا مزگەوت من نزای پێکەوە بوونمان لە خودا ئەکەم
    لە سەحرا بێ یا قەرەباڵغی ناو شار من بە ئەندازەی کەوتنەکانی مرۆڤ بیرت ئەکەم
    لە نوێژا بم یا لە مەیخواردن من ھەر خۆشم ئەوێی
    تۆ لەژێر ئەم سەقفەی خۆشەویستیەی من دەرمەچۆ
    من بێ تۆ ..
    مانگم بێ شەو
    شەوم بێ ڕۆژ
    ڕۆژم بێ مرۆڤ
    ئاسمانم بێ ڕوناکی
    لە ناو تاریکاییەکەی ڕۆحم
    لە بەندی دڵمەوە
    پەیوەستی بە قەلبی من
    تۆ لێم فەنا مەبە
    ژیان بێ تۆ ئاگرێکی بڵێسە دارە ..

    نووسینی :حەمەی لەیلا

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: جوانتر لە پاریس تۆیت Rating: 5 Reviewed By: Hataw
    Scroll to Top