• نوێ

    ئاگاداربە لێنانی برنج بەمشێوازە ژەهراوی دەکا

    ئاگاداربە لێنانی برنج بەمشێوازە ژەهراوی دەکا

    به‌ پێى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌ زانكۆى شاهانه‌ى (به‌لفاس)ى ئێرله‌ندى  ئه‌نجام دراوه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ له‌ كۆى (75) جۆرى برنج زۆرینه‌یان له‌گه‌لأ ستاندارى زانستیدا یه‌ك ناگرنه‌وه‌ . 

    پرۆفیسۆر (ئاندى میهارگ) سه‌رۆكى تیمى لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ده‌ڵێت :  (زه‌رنیخى نائۆرگانى ده‌چێته‌ پێكهاته‌ى برنجه‌وه‌ كاتێك برنجه‌كه‌ له‌گه‌لأ ژه‌هره‌ پیشه‌سازییه‌كان و قڕكه‌ره‌كانى مێروو به‌ر یه‌ك ده‌كه‌ون).

     ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌ كه‌ زه‌رنیخ ده‌بێته‌ هۆى تووش بوون به‌نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ و دلأ و سییه‌كان و كار ده‌كاته‌ سه‌ر خانه‌كانى مێشك و لاوازیان ده‌كات و كێشى له‌ش زیاد ده‌كات . 

    ئه‌م پرۆفیسۆره‌ ده‌ڵێت : زۆر هه‌ڵه‌یه‌ برنج به‌و شێوه‌یه‌ ئاماده‌ بكرێت كه‌ له‌لاى هه‌مووان به‌ربڵاوه‌ واته‌ (برنجه‌كه‌ ده‌كوڵێنن تاوه‌كو ئاوى ناو مه‌نجه‌ڵه‌كه‌ ده‌بێت به‌ هه‌ڵم ، چونكه‌ ئه‌مه‌ وا ده‌كات بڕێكى زۆرى زه‌رنیخ بڵاو بێته‌وه‌ به‌ جه‌سته‌ى ئه‌و كه‌سه‌دا كه‌ برنجه‌كه‌ ده‌خوات) . 

    هه‌ر بۆیه‌ ئامۆژگاریمان ده‌كات كه‌ به‌ر له‌ هه‌موو شتێك پێویسته‌ برنجه‌كه‌ جوان بشۆرێته‌وه‌ ، پاشان بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ى ئاستى زه‌رنیخى ناو برنجه‌كه‌ ده‌بێت شه‌وێك به‌ر له‌ لێنانى برنجه‌كه‌ له‌ناو ئاودا بخوسێنرێت و دواتر ئاوه‌كه‌ى بڕژێنرێت به‌م شێوه‌یه‌ ئاستى زه‌رنیخى ناو برنجه‌كه‌ به‌ ڕێژه‌ى (80%) كه‌م ده‌كات و هیچ زیانێك به‌ مرۆڤ ناگه‌یه‌نێت .  

    هه‌روه‌ها ده‌شڵێت : وا ته‌ندروست تره‌ كه‌ برنج بخرێته‌  سه‌ر ئاگرێكى كز بۆ ماوه‌ى (10- 15) خوله‌ك به‌بێ ئه‌وه‌ى سه‌رى مه‌نجه‌ڵه‌كه‌ هه‌لأ بدرێته‌وه‌ .  

    سه‌رچاوه‌ : ماڵپه‌ڕى (ئیندیپێندنت) ى به‌ریتانى 

    وه‌رگیراوه‌ له‌ / خۆت ڕۆشنبیركه‌

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: ئاگاداربە لێنانی برنج بەمشێوازە ژەهراوی دەکا Rating: 5 Reviewed By: Hataw
    Scroll to Top