لەڕەمەزاندا بەم میوانە کێش دابەزێنە
میوە سەرچاوەیەکی خۆراکی دەوڵەمەندە بەڤیتامین و کانزاکان کەلەش تەندروست دەکات، بەوپێیەی پڕە لەڤیتامینو ئاو و ھەرس و مژینی رەگەزە گرنگەکانی نێو خۆراک باشتر دەکات، ھاوکات کالیسیۆمی تێدایە کەبەسودە بۆ بەھێزکردنی ئێسک.
رەنگە چەند کەسێک نەزانن میوە چ سودێکی ھەیە لەرەمەزاندا، بۆیە لێرەدا چەند جۆرێکی سەرەکی بۆ دابەزاندنی کێش لەرەمەزاندا دەخەینەروو بەمەرجێ رۆژانە بیخۆیت:
١. سێو: کالۆری کەمە و دەوڵەمەندە بەئاو و ریشاڵ و ھەستی تێربون دەدات، بۆیە باشترە لەبەربانگ و پارشێو بخورێت بۆ پاراستن لەتینوێتی و رزگاربون لەچەوری کڵەکەبوو
٢. کیوی: ئەمەش سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بەکانزاکان و مەگنیسیۆم و زنک و ڤیتامین سی و مادە دژە ئۆکسانەکانی یارمەتیدەر لەسوتاندنی چەوری و رزگاربون لەژەھری کەڵەکبووی نێو لەش.
٣. ئەڤۆکادۆ: ئەمەش دەوڵەمەندە بەچەوری تەندروست و پێویست بۆ لەش، ئۆمیگا ٣ ی تێدایە و لەش ووزە پێ دەدات لەرەمەزاندا و ھاوکارە لەھەرسکردندا
٤. شوتی: رێژەی ٩٠%ی ئاوە و لەش شێدار ئەکات لەناوەوە و ھەستی تینوێتی ناھێڵێت و بەسودە بۆ دابەزاندنی کێش.
٥. توت بێری:ئەمەش دژە ئۆکسانی زۆر تێدایە و ژەھری لەش ناھێڵێت و شەکری کەمە بۆیە باشترینە بۆ دابەزاندنی کێش.