مافی سێکس یەکێکە لە مافە مرۆییەکان کە لەلایەن یاساکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتییەوە دانی پێدا نراوە و بەبێ هیچ جیاوازی و توندوتیژییەک وەک مافی تاک بە تاکی مرۆڤەکانی سەر زەوی رێزی لێ گیراوە.
ئەو مافە سێکسییانە بریتین لە:
* مافی تەندروستی سێکسی و بەهرەمەند بوون لە سەرجەم خزمەتگوزارییە دەرمانییەکان.
* مافی گەڕان و بەدەستهێنانی زانیاری پێوەندیدار بە سێکس کردن.
* مافی کەڵک وەرگرتن لە وانەکانی هۆشیاری سێکسی
* مافی پێوەندی سێکسی بە مەرجێک هەردوو لایەن رەزامەندییان لە سەری هەبێت.
* مافی هاوسەرگیری کردن بە مەرجێک هەردوو لایەن رەزامەندییان لە سەری هەبێت.
* مافی دیاریکردنی کاتی منداڵبوون و ژمارەی منداڵ و بە گشتی مافی ئەوەی هەیە کە ئایا منداڵی ببێت یان نا.
* مافی چێژوەرگرتن لە سێکسێکی تەندرووست و ڕەحەت بوون لە کاتی سێکسدا.
وشە/ئاژانسەکان