ھەست بە ھیلاکی دەکەی؟ ئەم خواردنانە بخۆ :
1-ئەو خۆراكانەی دەوڵەمەندن بەمەگنسیۆم: وەك شیر و پەنیر و سەوزە گەڵا ڕەنگ تۆخەكان و پاقلەمەنیەكان ،ئەم جۆرە پێكهاتەیە دەبێتە هۆی دروستكردنی ئەو ئەنزیمانەی كە بەرپرسن لەبەخشینی وزە بەجەستە.
2-خواردنەوەی ئاو دەبێتە هۆی بەخشینی وزە بەجەستە چونكە وشكبونەوەی جەستە دەبێتە هۆی لاواز بون و كەمبونەوەی توانای لەش ،بۆ ئەوەش پێویستە ڕۆژانە 2.5 لیتر ئاو بخورێتەوە.
3-خواردنی ئەو خۆراكانەی بڕێكی زۆر ڕیشاڵ لەپێكهاتەیدا هەیە وەك نیسك و میوەو سەوزە ،چونكە خواردنی ئەم خۆراكانە دەبێتە هۆی پێدانی ووزە بەجەستە.
4-كەمكردنەوەی خواردنی شۆكۆلاتە ،هەروەها پێویستە ژەمی سوك بخورێت و دوور بكەونەوە لەخواردنی خۆراكە چەورەكان.