بەکەمپینی من ڕیفراندۆمچیم وڵامی یوسف محمد دەدرێتەوە
هاووڵاتییانی كوردستان له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه به توندی وه‌ڵامی یوسف محه‌مه‌د، سه‌رۆكی لیستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له پارێزگای سلێمانی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ده‌نه‌وه، كه له دیبه‌یتێكدا رایگه‌یاندبوو "ده‌بێت ریفراندۆمچییه‌كان دادگایی بكرێن".
دوای ئه‌و قسه‌یه‌ی یوسف محه‌مه‌د، به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به توندی هێرشیان بۆ سه‌ر ئه‌و هه‌ڵسووڕاوه‌ی گۆڕان ده‌ستپێكرد و به هاشتاگی "من_ریفراندۆمچیم و شانازیشی پێوه‌ده‌كه‌م"، وه‌ڵامیان دایه‌وه.
هاوكات به‌شدارانی هه‌ڵمه‌ته‌كه كه له سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌شدارییان تێدا كردووه، ده‌ستخۆشی له موسه‌ننا ئه‌مین، كاندیدی یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌كه‌ن، كه له‌و دیبه‌یته‌دا به‌شداربووه و به توندی وه‌ڵامی یوسف محه‌مه‌دی داوه‌ته‌وه.
له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی یوسف محه‌مه‌د، كه پێشتر سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بووه، به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كیش بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه خودی خۆی واژۆی له‌سه‌ر كردووه و داوایكردووه، ریفراندۆم له كه‌ركووكیش ئه‌نجام بدرێت.
به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی، كه له 25ی ئه‌یلوولی 2017 ئه‌نجامدرا، به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وته‌كانی رێگه‌ی 100 ساڵه‌ی سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی كورد وه‌سف ده‌كه‌ن و دووپاتیشی ده‌كه‌نه‌وه، جارێكی دیكه‌ش پرۆسه‌كه ئه‌نجام بدرێت، ئاماده‌ن و به به‌ڵێ ده‌نگی بۆ ده‌ده‌ن.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌شدا، به‌كارهێنه‌ران "خیانه‌ته‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر" به بیر یوسف محه‌مه‌د ده‌هێننه‌وه كه هیچ هه‌ڵوێستێكی به‌رامبه‌ر به راده‌ستكردنی شاری كه‌ركووك به حه‌شد و میلیشیاكان نه‌بووه، كه چه‌ند به‌رپرسێكی دیار رێككه‌وتنی ژێر به ژێریان كردووه.
داواكه‌ی یوسف محه‌مه‌د له‌كاتێكدایه، به‌ره‌به‌یانی 25ی ئهیلوول، عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان به به‌ڵێ ده‌نگی دا.
وەرگیراوە لەکوردستان24