• نوێ

    خۆشەویسترین کەسەکان لای خەڵك لە جیھاندا کێن ؟

    خۆشەویسترین کەسەکان لای خەڵك لە جیھاندا کێن ؟

    بە پێی توێژینەوەیەکی کۆمپانیای youGov ی ئینگلیزی ئەو کەسانە دیاری کرا کە لەلای خەڵك لە دڵدا شیرین و خۆشەویستن کە توێژینەوەکە لە 35 وڵاتی جیاواز کرا بوو .
    لە ئەنجامی توێژینەوەکە دەرکەوت کە لە پلەی یەکەمدا لە پیاوان دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسوفت ملیاردێر ( بیڵ گیتس) دێت وە لە ئافرەتاندا ئەکتەری جیھانی (ئەنجلینا جولی) لە پلەی یەکەمدا دێت .
    لە پیاواندا لە دوای ( بیڵ گیتس ) سەرۆکی پێشوی ئەمەریکا (باراك ئۆباما) لەپلەی دووەم دێت دواتر لە پلەی سێییەم ئەکتەری جیھانی (جاکی شان) دێت دوای ئەو سەرۆکی سینی
    (شي جين بينگ) لەپلەی چوارەم دواتر بازرگانی چینی (جاك ما) لەپلەی پێنجەم دێت .

    وە لە ئافرەتاندا لە دوای ( ئەنجلینا جولی) خانمی پێشوی ئەمەریکا (میشێل ئۆباما ) لەپلەی دووەم دێت ، وە لە پلەی سێییەم پێشکەشکار ( ئۆپرا وینفری) دێت ھەروەھا لە پلەی چوارەم شاژنە (ئیلیزابێث) دێت وە لە دوایی شاژن ( ھیلاری کلینتۆن) لەپلەی پێنجەم دێت .
    ئامادەکردنی: بەرزی محمود

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: خۆشەویسترین کەسەکان لای خەڵك لە جیھاندا کێن ؟ Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top