• نوێ

    شاعیرێکی کورد کوچی دوای کرد

    شاعیرێکی کورد کوچی دوای کرد

    کەمێک پێش ئێستا کەژاڵ ئیبراهیم خدر شاعیری ناوداری کوردستان بە شێوەیەکی کتوپڕ لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

    یەکێک لە کەسە نزیکەکانی کەژاڵ ئیبراهیمی کۆچکردوو بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، کەژاڵ ئیبراهیم بە شێوەیەکی کتوپڕ باری تەندروستی تێکچووە و بەرەو نەخۆشخانە بردویانە، بەڵام لە ڕێی نەخۆشخانە کۆچی دوایی کردووە.

    وتیشی، گومانی ئەوە دەبەن بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کردبێت.

    کەژاڵ ئیبراهیمی کۆچکردوو، لە ساڵی ١٩٦٨ لە قەڵادزێ لەدایکبووە، یەکێک بووە لە ژنەشاعیرە دیارەکانی کوردستانی باشوور، دەیان خەڵاتی ئەدەبی لە نێوخۆ و دەرەوە وەرگرتووە.

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: شاعیرێکی کورد کوچی دوای کرد Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top