• نوێترین بابەت

    گەنجانی کەرکوک بەردەوامن لەپشتگیری کردنی ئازاد کردنی فەرهاد پیرباڵ

    گەنجانی کەرکوک بەردەوامن لەپشتگیری کردنی ئازاد کردنی فەرهاد پیرباڵ

    پاش نیواڕۆی ئەمرۆ لەشاری کەرکوک
    ڕێکخراوی خەونی گەنجان و کۆمەڵانی گەنجانی ئازادیخوازانی کەرکوک پێکەوە هەستان بە سازدانی گردبوونەوەیەک لەباخچەی بەردەم قەڵا ، بەمەبەستی ئیدانەکردنی دەستگیرکردن و بەندکردنی دکتۆر فەرهاد پیرباڵ ، هەر لە گردبونەوەکە بەیان نامەیەک خوێنەریەوە کە تێیدا ، دەستگیرکردنی دکتۆر  بەتوندی شەرمەزارکرا و هەروەهاش داواکاری بە پەلەش کرا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتەکانی ناوخۆو ، پۆلیسی هەولێر و دەسەڵاتدارانی پارتی کە

    حکومەتی هەرێم و بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و  ئاسایش و دەسەڵاتدارانی پارتی  لە هەولێر کەهەرچی زووە دکتۆر لە چوارچێوەی زیدانی تاکەکەسی و گۆشەگیری دەربکەن و چی زووە لە زیندان ئازادی بکەن وە داواکاریش دەگەیەنینە پەرلەمانتارەکانی کوردستان لە لیژنەی ناوخۆ کە چی زووە فشار بخەنە سەر لایەنە پەیوەستەکان بە دەستگیرکردنی دکتۆر و هەوڵ بۆ ئازادکردنی بدەن وە بە پێچەوانەی هەموو ئەوانەش ئاسایش و پاراستنی ژیانی دکتۆر دەخەینە ئەستۆی حکومەتی هەرێم و لەئەگەری بوونی مەترسی جدی بۆ سەر ژیانی دکتۆر هەڵوێستی ترمان دەبێت

    2_ سەرسوڕمانی خۆمانیش بەبێ هەڵوێستی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و یەکێتی نوسەرانیش دەردەبڕین کە بەداخەوە بە درێژایی مانگ و نیوێک لە دەستگیرکردنی دکتۆر فەرهاد پیرباڵ کە هاوکات نوسەر و ڕۆژنامەنوسێکی ئەم نیشتیمانەیە هیچ هەڵوێستێکی جدیان نەبووە و تەنانەت بە بەیاننامەیەکیش بێت ئاماژەیان بۆ نەکردووە کە ئەمە لە هەرە پێشینەی ئەرکە یاسایی و ئەخلاقێکانی ئەم دوو سەندیکایە.....

    3_وە هەر لێرەشەوە دەنگی خۆمان دەگەیەنینە رای گشتیی ناوخۆی كوردستان و ده‌ره‌وه و وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و فه‌ڕه‌نسا و كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه مرۆڤدۆسته جیهانییه‌كان و  هه‌موو رۆژنامه‌وان و میدیاكان و نووسه‌ران تەواوی ئازادیخوازانی  کوردستان دەکەین کە هەموو جۆرە فشارێک بکەن بۆ ئازادی دکتۆر فەرهاد پیرباڵ و هەموو ڕێگا مەدەنێکان پراکتیز بکەن بۆ  ئازادی دکتۆر و بێده‌نگ نه‌بن له‌ ئاست ئه‌و پێشێلكارییه‌ی ده‌سه‌لاتدارانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵوێستی مرۆڤدۆستانه‌یان هه‌بێت.

    ڕاگەیاندراوی ئازادیخوازان بۆ ئازادی دکتۆر فەرهاد پیرباڵ  بەرواری ۲٨/٤/۲۰۱٨ڕۆژی شەممە..

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: گەنجانی کەرکوک بەردەوامن لەپشتگیری کردنی ئازاد کردنی فەرهاد پیرباڵ Rating: 5 Reviewed By: Hataw
    Scroll to Top