• نوێ

    بەرهەمی ئەقڵ

    بەرهەمی ئەقڵ...
    نووسینی:هانامحمود

    گەمژەییە باسی سامانی وڵاتێ بڪەیت لەولایشەوە خەڵڪەڪەی بارگاوی بن بە ڕق و ناوچەگەری و ڕەگەزپەرستی و شەڕو جەهل و نەزانییەوە .!

    * هەربۆ نمونە وڵاتی نەیجیریا تابڵێی دەوڵەمەندە بەسامانی ڪانزا هەروەها گەورەترین وڵاتە بۆ ناردنە دەرەوەی نەوت (پترۆڵ) بەڵام بەهۆی ئەوەی خەڵڪەڪەی هەمیشە سەرقاڵی ململانێی تایفی و نەتەوەی و ڕق و ڪینەن بڕۆ سەیری حاڵیانڪە لەچ بارو دۆخێڪدان  .!

    * لەولایشەوە سەنغافورە ببینە ڪە سەرۆڪەڪەی ئەگریا چونڪە  سەرۆڪی وڵاتێڪ بوو ڪەڕۆژگارێ  خاوەنی تەنانەت ئاوی خواردنەوەیش نەبوو.!
    ڪەچی ئێستا بۆتە وڵاتێڪ ڪە ڪێبڕڪێ لەگەڵ یابان ئەڪات  لەڕوی داهاتی تاڪەوە !

    حاڵی حازر ولەم سەردەمەدا تەنها ئەو گەلانەی هێشتا بەرگی نەزانی و گەمژەییان فڕێ نەیاوە چاویان لەناو سڪی زەوی بڕیوە تا پێڪهاتەڪانی وەڪ نەوت و ڪانزا جۆراوجۆرەڪانی دەربێنن و بیڪەنە سەرچاوەی داهات و پێی بژین لەڪاتێڪا  مرۆڤ ئێستا خۆی گەورەترین سەرمایەی داهاتە و پڕقازانجترینە !

    تۆ قەت بیرت لەوە ڪردۆتەوە ڪە ئەو مۆبایلە ئایفۆن یان گالاڪسییەی بەدەستەوەیە چەنێڪی تێچووە لە بەرهەمی سروشتی ؟؟

    * تۆزێ باش وردی بڪەیتەوە و لێی بڪۆڵیتەوە ئەبینیت ڕەنگە دۆلارێڪ لەپارەی ئەو سامانەسروشتییەی خۆمانی پێوە بائەیەین و چەند گرامێ ئاسن و پلاستیڪ و  پارچە شوشەیەڪی سادە تێچونەڪەی بێت ڪەچی من و تۆ بە چەند سەد دۆلارێ ئەیڪڕین ڪە زۆر جار ڕەنگە نرخەڪەی بگاتە نرخی دەیان بەرمیل نەوت و گازی سروشتی هۆڪارەڪەیش ئەوەیە ئەم بەرهەمی فڪرو تەڪنەلۆجیایە ڪە لەئەقڵی ئینسانە وە سەرچاوەی گرتووە !

    ئایە ئەزانی تاڪە مرۆڤێڪی وە "بیڵ گەیتس" خاوەنی شەریڪەی مایڪرۆسۆفت قازانجەڪەی لەچرڪەیەڪدا 226 دۆلارە واتە بەڪورتی ئەو نەوتەی ئێمە هەمانە بە وەیشی ڪەپێی ئەڵێین یەدەڪ و دڵمان پێی خۆشە کەتا چەندین ساڵی تر خاوەن زێڕی ڕەشین  لەپاڵ داهێنانەڪەی بی گەیڵ گەیتس دا سفری ڕوتە

    ئایە ئەزانی گەورە  سەرمایەدارەڪانی جیهان ئێستا ڕوو لە بیرە نەوت و ڪێڵگەی گاز و شتی وا ناڪەن
    بۆ خۆ دەوڵەمەن ڪردن بەڵڪو ئەوان ئێستا لەڕێی
    بەرنامەو کۆمەڵێ یاری بچوڪی سەر مۆبایلەڪەت ئەبنە ملیاردێر ئەوە ئەو بزنسەیە ڪە ئێمە سەدان ساڵی تر و لەوانەیشە هەتا ماوین پێی نەگەین .!

    شەریڪەی سامسۆنگ ساڵانە 327 ملیاردۆلار قازانجیەتی ئێمە سەدساڵمان ئەوێ تا بگەین بەو داهاتە لەڕێی بەرهەمی ناوخۆییەوە
    خۆلاسەی ڪەلام با واز لەو وەهمەبێنین ڪە پێمان وایە ئێمە خاوەنی وڵاتێڪی گرنگی ستراتیجین چونڪە نەوتمان هەیە ڪە ئەقڵی لەپاڵا نەبێت  واتە هیچین
    لەجەنگی جیهانی دووەما یابان توشی گەورەترین شڪست هات بەڵام لەماوەی پەنجاساڵدا بە زانست وتەڪنەلۆجیا تۆڵەی لەهەموو جیها ڪردەوە  گەمژەیوایش هەیە تازە بەتازە لێت ئەپرسێ : سەربەچ ئایین و مەزهەب و عەشیرەتێڪیت ؟!

    نووسینی هانا محمود

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: بەرهەمی ئەقڵ Rating: 5 Reviewed By: Hataw
    Scroll to Top