دەرکەوتنی کیژان ومنداڵەکانی ببینە و زانیاری لەسەر ئەڵبوومە تازەکەی بزانە :
خانمە ھونەرمەندی کورد کیژان ئیبراھیبم خەیات وێنەیەکی خۆی و دوو کچەکەی بڵاو دەکاتەوە .
کیژان خاوەنی دوو کچە بە ناوەکانی (زین و لین )
ھەروەھا ئەڵبوومە نوێکەی کیژان بەم زوانە بڵاو دەبێتەوە بە ناوی تەنیام کە لە ١١ تراك پێکھاتووە لە ساڵی ٢٠١٦ دەست کراوە بە تۆمار کردنی .
بەرهەمەکان پێکهاتوون لە گۆرانی بۆ دایک و باوک و کوردستان و خۆشەویستی و دوبارە کردنەوەی گۆرانییەکی کۆن بۆ ئەوکەسانەی ئارەزووی گۆرانییە کۆنەکان ئەکەن و هەروها دوبارەکردنەوەی گۆرانییەکی کرمانجی . � ئەم ئەلبومە کاری دابەشکردنی گۆرانییەکان لە لایەن ئەفشین شوکرییەوە بۆ کراوە موزیکەکان لەلایەن ژەنیاری کوردو ئێرانی و تورکەوە ژەندراوە ، ستایلی موزیک بەشێوەیەکی مۆدێرن و سەردەمیانەیە هەروەها شیعر و ئاوازو دابەشکردنەکان هەمچەشننە..
ئا:بەرزی محمود