روسیا هەرەشەی توند ئاراستەی ئەمەریکا دەکات
مۆسكۆ هه‌ڕه‌شه‌ی توند له واشنتۆن ده‌كات و سیناتۆرێكیشیان ده‌ڵێت "هه‌ر سه‌ربازێكمان له سوریا روبه‌ڕوی زیان ببێته‌وه ده‌ستبه‌جێ وه‌ڵاممان ده‌بێت".
ئه‌مڕۆ یه‌ڤگینی سیریبرینیكۆڤ جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌نجومه‌نی فیدرالی له په‌رله‌مانی روسیا بۆ كاروباری به‌رگری له به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی ئاسمانی بۆسه‌ر سوریا، وتی "وه‌ڵامی روسیا یه‌كسه‌ری ده‌بێت ئه‌گه‌ر هه‌ر سه‌ربازێكی له‌و هێرشه چاوهڕواننكراوهی ئه‌مریكادا زیانی به‌ربكه‌وێت".
ئه‌و سیناتۆره به ئاژانسی "سپوتنیك"ی روسی وتوه، هه‌روه‌ك وه‌زاره‌تی به‌رگریی وڵاته‌كه‌ی ئاماژه‌ی پێداوه، بنكه سه‌ربازییه‌كانی روسیا له هه‌ردوو بنكه‌ی حمه‌یمیم و تهڕتوسن و به‌باشی پارێزراون، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هێرشی ئه‌مریكا ده‌ستپێبكات، ئه‌وا نابێت ژیانی سه‌ربازه‌كانیان بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
پێشتریش رێكخراوی ئاسایشی ئاسمانیی ئه‌وروپا "یۆرۆكۆنتڕۆڵ" كه بنكهكهی له برۆكسله، هۆشداری داوه‌ته‌وه كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كان تاوه‌كو به ئاگاداریه‌وه گه‌شته‌كانیان له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ئه‌نجام بده‌ن، چونكه ئه‌گه‌ری لێدانی سوریا هه‌یه.
رێكخراوه‌كه له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆیه‌وه بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌یه له 72 كاتژمێری داهاتودا هێرشی ئاسمانی بكرێته‌سه‌ر سوریا، به‌وه‌ش ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی به یه‌كه فڕۆكهوانییهكانهوه ده‌پچڕێت.