• نوێترین بابەت

    هەڵبژاردن

    هەڵبژاردن

    گوڵم تۆش خۆت کاندیدکە
    جوانترین ژنی ئەم شارەی
    ئێمـــە لـــەوە ناپـرســــین
    لەکـام لیســت و قـەوارەی

    هەموان دەنگت پێدەدەیـن
    دەتکـەینە نوێنەری خۆمـان
    لـــەلامــــان گـــرنــگ نیـــە
    ســودیشــت نەبـێ بـۆمـان

    هـەرگـیز لەوە دوو دڵ مەبە
    دەتوانــــــی یـا نـاتوانــــی
    کـەس لەوە پەشـیمان نابێ
    کـە دەنگی داوە بە جـوانی

    نووسینی :اسماعیل ابراهیم

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: هەڵبژاردن Rating: 5 Reviewed By: Hataw
    Scroll to Top