• نوێ

    شاسوار و دێوەڪەی عەلادین

    شاسوار و دێوەڪەی عەلادین ..

    لەدونیای سەرمایەداریداو لەبازاڕی ئازادا هیچ ڪەسێڪ نییە دەوڵەمەندبووبێت بێ ئەوەی مافی خەڵڪی تری نەخواردبێت تا خۆی پێ دەوڵەمەند ڪات ,  ئەوە ڕاستییەو ڪەس ناتوانێ حاشای لێبڪات
    ئاشکرایە لەم هەرێمەیشدا و لەسایەی بازاڕی بەرەڵادا دەیان و بگرە سەدان ملیاردێرو ملیۆنێر نزیڪ لەڪۆمپانیاڪانی حزب هەڵتۆقیون بەڵام چونڪە ڕاستەوخۆ  خۆیان لە قەرەی سیاسەت نەداوە ڪەس باسیان ناڪات و ناویان ناهێنێ

    ڪاتێ ڪەم تەجروبەیی و غرور وای لەشاسوار عبدول واحید ڪرد خۆی بڪاتە گوێزی ناو بێژنگ  ڪەم ڪەس هەیە لەڕۆژێڪدا جارێ بۆ دووجار ئەم ناوەی بەرگوێ نەڪەوێت

    سەرەتا  بەناو هێنانی ڪاڪ نەوشیروان  دەستی بەپرۆژەی خۆ هێنانە پێشەوە لەدنیای بێ ئەخلاقی سیاسەت ڪرد ڪە ئەوی بەڪارهێنا بۆ ڕاڪێشانی عاتیفەی خەڵڪ چوون ئەزانێ ئەو خەڵڪانێڪی زۆر شوێن ڕیبازەڪەی ڪەوتوون  بەدەر لەوەی ڪاڪ نەوشیروان دامەزرینەری بزوتنەوەیەڪە و داهێنەری مۆدێلی ئۆپۆزسیۆن بوونە و ئەندازیاری ڕاپەڕینە
    بەدیوێکی تردا ئەو  بیرمەندێڪی گەورەو نەخشەداڕێژەری چەندین پلانی ستراتیجی بووە  هەرچەندە بەهۆی سیاسەتی هەڵەو ڕقی شەخسییەوە نەیانهێشت تاخۆی لەژیاندا بوو  ناوەرۆڪی ئەو پلان و نەخشەڕیگا سیاسیانەی ڪەچۆنێتی پەیوەندییەڪانی حوکمەتی هەرێم لەگەڵ ناوەند و دەوڵەتانی ئیقلیمی دایڕشتبوو لەدووتوێی ڪتێبێڪدا بەناوی (ئێمەو ئەوان)  سەربگرێت ڪە ئەڪرا سودی لێ ببینرێت بۆ داڕشتنەوەی دەستور و بڪرێتە بنەمایەڪی بەهێز
    حەیف تا وەفاتی نەکرد قەدری نەزانرا ..

    ڪە غاندی مرد ئێستایشی لەسەربێ ڪەس نەیتوانی لەوڵاتێڪی گەوەری وە ڪ هند جارێڪی تر  جێی بگرێتەوە
    ڪەماندێلا مرد ڪەس جورئەتی ئەوەی نەڪرد لەهەموو ئەفریقادا بڵێ من ئەوم بەڵام شاسوار بەهەموو ئه قڵێڪیەوە ئەیەوێ خۆی بەڪاڪ نەوشیران بشوبهێنێ
    ڪە ئەمە ناهەقییەڪی گەورەیە چوون خودی بزوتنەوەی گۆڕانیش نەیانتوانیوە شوێن پێی ئەو هەڵبگرن  و لەنەهجی سیاسەتەڪانی ئەو لانەدەن

    دەستپێڪی هەڵپەڪردنی شاسواریش بۆ گرتنەدەستی ڪورسی دەسەڵات پلانێڪی پانزەساڵییە ڪە مەگەر هەر خۆی و ئەوانەی لێیەوە نزیڪن بڕوا بەو پلانەبێنن ڕاستە ڪە وڵات خاونی سەرمایەی بەهێزو ژێرخانێڪی توڪمەبوو ڕەنگە لەوەی ئەو ئەیڵێت و ناوی لێناوە پلان زۆر زیاتریش ئەنجام بدرێ مەحاڵ نەبێ  بەو مەرجەی وڵاتەڪە وەڪ ئێستای هەرێم نەخرابێتە ژێر باری قەرزێڪی گەورەوە ڪە بۆ چەندین ساڵی تر هەروا ئاسان لێی قوتار نەبێ  جامەگەر هەردێوەڪەی عەلادین بتوانێ سامانی دزراوی بیست و حەوت ساڵ لەحوکمرانی فاشل لەدەستی جوت حزبی دەسەڵات دەربهێنێ و بیخاتەوە خزمەتی خەڵڪ

    شاسوار هەر دەم ئەڪاتەوە باس لەجیاوازی نەوەی نوێ ئەکات لە گەڵ ئەوانی تر هەرچەندە بەڕوڪەشی و زۆر بەڪورتی چۆتە سەر مافەڪانی هاوڵاتیانی هەرێم بەڵام هەرگیز نەیتوانیوە لەڕەهەندی فڪری و سیاسیدا لەحزبە تەقلیدییەڪانی پێش خۆی لابدات بەدەلیلی ئەوەی هەمان شیوازی بانگەشەو پێدانی هەمان بەڵێنی قەبەو درۆی ئەوانی تر بەدەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنەوە دووبارە ئەڪاتەوە ..

    شاسوار ئەو ڪەسەیە پارەدروستی ڪردووە نەڪ سیاسەت , ڕیڪلامی گەورە ڪەسەکان گەورە ناڪات بازاڕی بەرەڵا بەهێزی ڪردووە نەڪ دڵسۆزی بۆ هەژارو لێقەوماوان  سواری شەپۆلی ناڕەزایەتی خەڵڪ بووە  بۆیە بەڵینەڪانیشی دوورن لەڕاستییەوە  تەنها بەڵێنی ماددی و پارە بەخشینەوەیە نەڪ وەڪ خۆی بانگەشەی بۆ ئەڪات سیاسی و نەتەوەیی بێ خاوەنی هیچ بیرۆڪەیەڪی حوڪمڕانی نییە تەنها قسەزلێڪی هەڵخەڵەتێنەرە و ڪۆپی حزبەڪانی ترە بەڵام بەشێوازێڪی مودێرن تر .

    هانا محمود
    17/4/2018


    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: شاسوار و دێوەڪەی عەلادین Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top