پۆلیسی سلێمانی: شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه پاش هه‌ڵهاتنی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كرا
لە رێگای نێوان وارماوا - سلێمانی رووداوێکی هاتووچۆ روویدا، پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش برینداربوون.
پۆلیسی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا کە رۆژی پێنجشەممە 19-4-2018 بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، "رووداوێكی هاتووچۆ له نێوان دوو ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا و تانکەرێک روویدا و، به‌هۆیه‌وه 9 کەس بوونه قوربانی و شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه‌ش پاش هه‌ڵهاتنی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كرا".
بەپێی هەواڵەکەی پۆلیسی سلێمانی، "لە رووداوه‌كه‌دا سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، دوو لهبریندارهكانیش به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یانه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی كراون".