• نوێ

    بەشێوازی جیاواز یادی لەدایکبوونی چارلی چاپلین کرایەوە

    بەشێوازی جیاواز یادی لەدایکبوونی چارلی چاپلین کرایەوە

    وێنە.. یادی لەدایکبوونی چارلی چاپلین کرایەوە  ١٧ی نیسان یادی لەدایکبوونی چارلی چاپلین و ئەکتەری دیاری کۆمیدی لە شارێکی ڕۆژئاوای هیندستان کرایەوە، کە لەو یادەدا بە سەدان کەس بە منداڵ و پیاوەوە و بە جلوبەرگی چارلی چاپلنەوە خۆیان گۆڕی و ئەو یادەیان کردەوە.

    ماڵپەڕی "سکای نیوز" وێنەی کۆمەڵێک لە دانیشتووانی شاری ئەدیپۆری خستووەتەڕوو کە دەکەوێتە ناوچەی گوجراتی خۆرئاوای هیندستان، خەڵکی ئەو شارە بە منداڵ و پیاوەکانیانەوە بە شێوەی چارلی چاپلین خۆیان گۆڕيوە.

    چارلی چاپلین ئەکتەرێکی دیاری کۆمیدی بەریتانی بووە و ناوبانگێکی زۆری لە تەواوی جیهاندا هەیە و ڤیدیۆکانی گوزارشت لە ژیانی سەردەمی خۆی دەکەن بەڵام بە شێوەی کۆمیدی.

    دوێنێش دانیشتوانی شاری ئەدیپۆر یادی ئەو ئەکتەرەیان کردەوە کە ١٢٩ ساڵ لەوەوپێش ژیاوە.

    چارلی چاپلین لە ساڵی ١٨٨٩ لە وال وێرتی لە لەندەن لە بنەماڵەیەکی جولەکە لەدایکبووە، باوکی چارلز و دایکی ھاناھیل-ن، چاپلین ئەکتەرێکی کۆمیدی و دەرھێنەر و ئاوازدانەرێکی ئینگلیزە، کە بەزۆری ناوبانگی بەھۆی فیلمە بێدەنگەکانییەوە دەرکردووە، پێش کۆتاییھاتنی جەنگی جیھانی یەکەم بەناوبانگترین ئەستێرەی جیھانی بوو لە فیلمدا، لە ساڵی ١٩٧٧ لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایکرد.

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: بەشێوازی جیاواز یادی لەدایکبوونی چارلی چاپلین کرایەوە Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top