• نوێ

    تۆ کەی وابوی ؟

    تۆ کەی وابوی ؟
    تۆکەی وابوی لە
    کاسەی ئەوینم
    فرمێسکی
    خوێنیم بخۆیتەوە

    تۆکەی وابوی؟
    ئەوەندە بێڕەحمبی
    کە وڵامی نامە درێژەکانم
    بە سوپاسێک ئەدەیتەوە

    تۆکەی وابوی؟
    شەقامەکان شارازەنەبوی
    وەک مناڵێک کەلەگەڵ دایکیدایە
    گەر دەستتم نەگرتەیە
    لێم وون دەبوی
    هەربەبۆنت ئەمدۆزیتەوە
    ماڵم وێران
    ماڵەکەت بۆتە قاوەخانە.
    بەردەوام جمەی دێ
    باوشت بۆ مەیدانی چەکی نێرانە
    بۆنی عەترەکەی منت پێوە کاڵ بۆتەوە

    تۆ کەی وابوی؟
    کە لەشوێنی بەرزو تاریک ئەترسای
    ئێستاکە بویتە بە ئاشقی کۆشک و تەلار
    هۆشت لەخۆ نەماوە لە پێناوی پارەو دۆلار

    تۆکەی وابوی ؟
    لەلای من بوی
    ماچەکانم ببونە تاتۆ بە گۆناتەوە
    شیعری ناسکم بۆت دەهۆنیەوە
    وەک ملوانەک ئەم کردە گەردنتەوە
    ئەرێ ئازیز
    تۆ کەی وابوی؟
    گوڵێک بوی لەلام
    دڵم نەدەهات بۆنت پێوە بکەم
    بەڵام بەجۆرێ ژاکەی
    هیچ کەسێ نایەوێ بۆنت بکە
    هیتر هەرگیز ناگەشێیتەوە

    تۆ کەی وابوی ؟
    بۆیە زۆر بەکورتی
    پێتەڵێمەوە ئەمجارە بگەڕێتەوە
    جێگات لەدڵمە نەماوە
    تۆ لەزبڵیش کەمتربوی
    بۆیە ئیتر بڕۆ خانم ئیتر نامەوێ بتبینمەوە
    جارێکی ترمەحاڵە دەرگای ئەم ماڵەت بۆ بکەمەوە

    "حەمەی شانۆ"

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: تۆ کەی وابوی ؟ Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top