• نوێ

    خانمان چەند نیشانەیەک پێتان ڕادەگەیەنن سوڕی مانگانەتان سروشتی نییە

    خانمان چەند نیشانەیەک پێتان ڕادەگەیەنن سوڕی مانگانەتان سروشتی نییە


    سێ نیشانەی سەرەکی بوونیان ھەیە لەسووڕی مانگانە، خانمان دەتوانن لەم ڕێگەیەوە بزانن کە سوڕەکەیان لەبارێکی باشدا نییە.

    پەیدابوونی ئازار لەو ماوەیەدا بەدۆخێکی ئاسایی دادەنرێت، بەڵام دەرکەوتنی چەند نیشانەیەکی دیکە ھەن، خانمان ئاگەدار
     دەکەنەوە بەوەی سوڕەکە ئاسایی نییە، دەبێت ئاگەداربن، لەگەڵ دەرکەونتیان ڕاستەوخۆ دەبێت سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەن.
     
    سێ نیشانەی سەرەکی ھەن پێتان ڕادەگەیەنن سوڕەکەتان لەدۆخێکی ئاساییدا نییە:
    *یەکەم نیشانە بریتییە لەخوێن بەربوونی زۆر، ئەگەر ھەست دەکەن ڕێژەی خوێنەکە لەسوڕەکە زۆرە، ئەوا ڕەنگە بەڵگەیەک بێت بۆ نەخۆشی ئەمینیا یان ھیلاکی زۆر.
    *دووەم نیشانە ڕێک نەبوونی سوڕەکەیە، درەنگ کەوتنی سوڕەکە بەڵگەیەکە بۆ دڵەڕاوکێی یان کەم کردنەوەی کێش یان زیادبوونی کێش بەشێوەیەکی لەناکاو، ھەروەھا ئەو خانمانەی بەدەست نەخۆشی بوونی کیسی ھێلکەدان یان کەموکوڕی ھۆڕمۆنەکان دەناڵێنن، بەھەمان شێوە دەبێتە ھۆی ڕێک نەبوونی سوڕەکە.
    *نیشانەی سێیەم بریتییە لە ھەستکردن بەگرژبوونی ناوچەی ژێر سک لەکاتی ڕوودانی سوڕەکە، بەشێوەیەک کە ناتوانیت ھیچ جووڵەیەک ئەنجاک بدەیت، ئەمەیش بەڵگەیەکە بۆ ئەوەی کێشەت ھەبێت لەناوپۆشی منداڵدان یان بڵاوبوونەوەی ڕژێنەکان بەناو منداڵدان یان میزەڕۆ یانیش ھێلکەدان.
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: خانمان چەند نیشانەیەک پێتان ڕادەگەیەنن سوڕی مانگانەتان سروشتی نییە Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top