• نوێ

    زیانەکانی خواردنی شەکری سپی


    زیانەکانی خواردنی شەکری سپی




    شەکری سپی یەکێکه لەو خۆراکانەی، کە زۆر خواردنی زیانێکی زۆر بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت. باشتر وایە کە دوور بکەوینەوە لە خواردنی شەکر، بەتایبەت ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە، چونکە شەکری سپی زیانێکی زۆری هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ.

     زیانەکانی شەکری سپی بریتین لە: شەکری سپی کاریگەری خراپی لەسەر مێشک هەیە، و مرۆڤ تووشی لە بیرچونەوە دەکات، هەروەها زۆر خواردنی شەکر دەبێتە هۆی زیاد بوونی کێش بە شێوەیەکی خێرا.

     
    خواردنی شەکری سپی بەڕێژەیەکی زۆر، ئەگەری تووشبون بە نەخۆشی شێرپەنجە زیاد دەکات، وەک شێرپەنجەی پرۆستات و پەنکریاس و گەدە و کۆڵۆن.

     شەکری سپی کاریگەری خراپی لەسەر تەندروستی منداڵان هەیە، و دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی جوڵە و چالاکی منداڵان هەیە، هەروەها مێشکی منداڵ لاواز دەکات.

     خواردنی شەکری سپی دەبێتە هۆی زیاد بوونی رێژەی چەوری لە خوێندا، هەروەها دەبێتە هۆی ناڕێکی ڕێژەی کۆڵسترۆڵ لە خوێندا. 
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: زیانەکانی خواردنی شەکری سپی Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top