کاندیدی لیستێک بە ڕوداوی هاتووچۆ گیانی سپارد
كاندیدێكی ڕه‌وتی حیكمه له یه‌كه‌م رۆژی بانگه‌شه‌ی هه‌لبژاردندا گیانی له‌ده‌ستدا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی له پارێزگاى واست، ڕایگه‌یاند، “كه كاندیدێكی ڕه‌وتى (حیكمه) بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی (عه‌مار حه‌كیم)، به‌ناوى (هادی عه‌لى حسێن خلاوى عیقابی) كه ژماره‌كه‌ى (١٨)بوو له لیستى (١١٨)ـدا، به‌هۆى ڕووداوێكى هاتوچۆوه، گیانى له‌ده‌ست دا”.
باسی لەوەشکردوە”دانیشتووى شارۆچكه‌ى حهیهی سه‌ربه پارێزگاى واسته”.
جێی ئاماژەیە بڕیاره له ١٢ـی ئایاری ٢٠١٨، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانى عێراق له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكاندا به‌ڕێوه بچێت.