• نوێ

    تا ٩ى پێنج هەر کەسێک کارتى دەنگدان وەرنەگرێتەوە مافى دەنگدانى نابێت

    تا ٩ى پێنج هەر کەسێک کارتى دەنگدان وەرنەگرێتەوە مافى دەنگدانى نابێت

    ​ مازن عەبدولقادر: تا ٩ى پێنج هەر کەسێک کارتى دەنگدان وەرنەگرێتەوە مافى دەنگدانى نابێت

    مازن عەبدولقادر سەرۆکى دەستەى هەڵبژاردنەکانی هەرێم  ڕایگەیاندووە،  تا ٩ى ئایار هەر کەسێک کارتى دەنگدان وەرنەگرێتەوە مافى دەنگدانى نابێت.

    هاوکات ئەندامێکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، دابەشکردنی کارتی بایۆمەتری دەنگدان لە ئاستێکی بەرزدایە و  تا ئێستا لە سەدا ٥٢ ی دەنگدەران لەسەرتاسەری عێراق کارتەکەیان وەرگرتووەتەوە.

    نیعمە موسەوی بە رۆژنامەی سەباحی عێراقی ڕاگەیاندووە، حەوت ملیۆن و٢٧٠ هەزار کەس کە مافی دەنگدانیان هەیە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا کارتی ئەلیکترۆنیان وەرگرتووەتەوە.

    ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەی باڵای لێپرسینەوە و دادپەروەری دوێنێ پرۆسەی وردبینیکردنی ناوی کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردنەکان کۆتایی پێهێناوە.

    ئەو ئەندامەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕاشیگەیاندووە، کۆمسیۆن ناوی حەوت هەزار و ٣٦٧ کاندیدی ڕەوانەی دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری کردووە و لەو ژمارەیەش ٣٧٤ یان ڕێوشوێنەکانی لێپرسینەوە گرتویانیەتییەوە.

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: تا ٩ى پێنج هەر کەسێک کارتى دەنگدان وەرنەگرێتەوە مافى دەنگدانى نابێت Rating: 5 Reviewed By: Hataw
    Scroll to Top