چۆن جوان و سەرنجڕاکێش دەردەکەویت بە بێ ماکیاژ
دەرکەوتنی جوان و سەرنجڕاکێش ویستی هەموو خانمێکە بۆ ئەم مەبەستەش پەنادەبەنە بەر بەکارهێنانی ماکیاژ، کە زەرەر بە تەندروستی و جوانیان دەگەیەنێت.بۆ ئەوەی بە بێ ماکیاژ کردن جوان و سەرنجڕاکێش دەربکەوی ڕەچاوی ئەم ئامۆژگاریە گرنگانە بکە و ئەنجامەکەی ببینە:
١: پاککردنەوەی دەموچاو: خاوێن ڕاگرتنی پێست یارمەتیدەرە لە پاراستنی جوانی پێست، ئەگەر پێستێکی چەورت هەیە پێویستە شەوان و بەیانیان دەموچاوت بشۆیت بەڵام بۆ دەموچاوی ئاسایی و وشک تەنها شەوان بەر لە خەوتن.زۆر گرنگە ئەو پاککەرەوەیە بەکاربهێنی کە لەگەڵ جۆری پێستەکەت دەگونجێت.
٢: خانمانی خاوەن پێستی چەور پێویستە ( tonner – تۆنەر ) بەکاربهێنن دوای ئەوەی دەموچاوت دەشۆیت.
٣: پاککردنەوەی پێست لە خانەی مردووەکان: بەهۆی بەکارهێنانی ماسک کە پێستی چەور لە هەر هەفتەیەک دا یەک بۆ دوو جار و بۆ پێستی وشک تەنها یەک جار پێویستە.
٤:کرێمی شێدارکردنی پێستبەکاربهێنە دوای شوشتن و بەکارهێنانی ماسک . لەبیرت نەچێت ئەو کرێمە شێدارکەرە بەکاربهێنیت کە بۆ جۆری پێستت دەگونجێ و دوای خۆشووشتن بۆ هەموو لەشت بەکاری بهێنی.
٥: خەوتنی پێویست: کەشەوانە ٨ کاتژمێر خەو زۆر گرنگە بۆ تەندروستی لەش و مێشکت و وات لێدەکات جوانتر دەربکەویت،جگە لەوەش ژینگەی خەو دەبێ گرنگی پێبدرێ لە ڕووی پاک و خاوێنی و دووربێ لە تەلەڤزیۆن و مۆبایل .
٦: بەکارهێنانی کرێمی دژەخۆر بۆ پاراستنی پێست لە گەرمی و تیشکە زیانبەخشەکانی خۆر کە واچاکترە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە دابنرێت