• نوێ

    ڕێـگـا نـەما بـۆ کـوێ بـڕۆم


    ڕێـگـا نـەما بـۆ کـوێ بـڕۆم

    ڕێـگـا نـەما بـۆ کـوێ بـڕۆم
    دوریت ژیـنی لێ تاڵ کـردم
    تـۆ ئـەتزانی بـۆیەک نـابـین
    بـــۆچـی هـاتـی دڵت بـردم

    باکت نـەبـوو بەعیشقی من
    بـۆیـە ئـێستا من بەتـەنـیام
    مەڵێ بەخواستی قەدەر بوو
    بـــــه هانـە یـە من دڵنیـیام

    بـەڵـێـنت دا تــا کـۆتــا ژیـن
    بـۆیەک بمرین بـۆیەک بژین
    بـەڵــێـنت بـــوو بــە ئـــازار
    لــەسـەر دڵـم بـوو بـەبـریـن

    سەردەمانێک پێت دەگـوتـم
    بـۆ تۆ دەبـم بـەمـانگـە شـەو
    شەرمت نـەکـرد لەو درۆ یە
    تۆ بەخەونیش نەهاتیە خەو

    مـن چی بکەم دڵ کۆیـلـەیە
    هێـزی نیە لـەئاست جوانیت
    لـەمن وون بـووی بێ ماڵئاوا
    تۆش ڕۆیشتی هـەتا توانیت

    نالی خۆشناو

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: ڕێـگـا نـەما بـۆ کـوێ بـڕۆم Rating: 5 Reviewed By: Hataw
    Scroll to Top