لەم کاتەدا نابێت ماکیاژ بکرێت :
به‌كارهێنانی ماكیاژ یه‌كێكه له ھۆکارەانی دەرخستنی جوانیت و دەرخستنی خانمیت ، شێوازێکی جوان و سەرنجڕاکێش پێ دەبەخشێت به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه‌نیه تۆ به‌رده‌وام به ماكیاژه‌وه بیت، چونكه به‌كارهێنانی ماكیاژ زیانی هه‌یه و پێست و روخسار پێویستی به‌حه‌وانه‌وه هه‌یه.كاتێك له‌ماڵه‌وه‌یت و پشووه هه‌وڵبده ماكیاژ به‌كارنه‌هێنیت و به‌تایبه‌تی ماكیاژی تۆخ، ئه‌گه‌ر كرێمێكی به‌سود هه‌بوو یان ماسك به‌كاریبهێنه تا پێست بحه‌وێته‌وه و ئۆكسجین وه‌رگرێت.
له‌كاتی بوونی پرسه‌دا به‌كارنه‌هێنانی ماكیاژ له رووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه پێویسته، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا سودێكی زۆری هه‌یه روخسار ده‌حه‌وێته‌وه، به‌كارهێنانی كرێمێك ئاساییه.
كاتێك ده‌چیته لای ده‌ریا یان ده‌چیته سه‌یران هه‌وڵبده برێكی زۆر كه‌م ماكیاژ به‌كاربهێنه، چونكه به‌هۆی ههتاوهكهوه و ماكیاژه‌كه‌ت زیاتر كار له پێست ده‌كات و زیانت پێدەگەیەنێت
چۆن بەڕێگایەکی تەندروست ماکیاژ لادەبەیت بەتایبەت چاوەکانت؟
پێستی دەوری چاو هەستیارترین بەشە و پێویستی بە پارێزگاری تایبەتی هەیە، دوای لابردنی ماکیاژ، هەوڵبدە شیری بۆ بەکاربهێنیت تا ئەو زیانانەی بەر ئەو پێستە کەوتووە، دووبارە ئەو پێستە نوێ بێتەوە کاریگەری زیانەکان کەم بکاتەوە.
ماسکارا یەکێکە لەو ماکیاژانەی کەمێک بە گرانی لە برژانگی چاوەکانت دەبێتەوە، لەهەمانکاتدا هۆکارێکە بۆ هەڵوەرین، دەکرێت بە پارچەیەک لۆکە و کرێمی ڤازلین یان زەیتی سروشتی وەک گوێزی هیندی یان بادام یاخود شیر تەواوی ماسکاراکە لێبکەیتەوە، چونکە ماسکارای دژە ئاو گران دەڕوات.
لابردنی قەڵەمی چاو ڕەشکردن و ڕومێل و ئەم جۆرە ماکیاژانە، کەمێک بە گرانی دەڕوات، هەر بۆیە دەتوانیت بە پارچەیەک لۆکە شیر یان زەیت یان ڤازلین لایبەریت.
دەکرێت دوای پاککردنەوەی هەموو ڕوخسارت، لە کۆتایدا شیر بدەیت لە هەموو پێستی دەموچاوت.
تێبینی..کرێمی شیری تایبەت هەیە بە لابردنی ماکیاژ دەکرێت ئەوە بەکاربهێنیت، چونکە ئامادەکراوە.
ئامادەکردن:بەرزی محمود