• نوێ

    کتێبی لووت بڵاو کرایەوە

    کتێبی لووت بڵاو کرایەوە
    کەیوان هەورامی وەرگێر بەرهەمێکی نوێ بڵاو کردەوە بەناوی لووت
    کەلەبارەی ئەو کتێبەوە کورتەیەکی نووسی وە باسی کتێبی لووت دەکات

    لە بارەی کتێبی «لـــــــــــــووت»ــەوە

         خوێنەری ئازیز، ئەم کتێبە نوێیە لە "دە" کورتەچیرۆک پێکدێت، کە لە دوتوێی چەند کتێبێکی ئەستووردا دەستچن کراون. بێگومان کە دەڵێم «دەستچن»، مانای وا نییە کە ئەمانە لە باشترین کورتەچیرۆکەکانی ئەو کەڵەئەدیبانەن، وەلێ لایەنی کەم لە ڕیزی باشتیرن کورتەچیرۆکەکانیان دان. پێنج نووسەر دەستنیشان کراون و لەنێو کورتەچیرۆکەکانی ھەر یەکێکیاندا، دوو دانە ھەڵبژێردراون. یەکێک لە باشی و جوانییەکانی ئەم کتێبە، ئەوەیە کە ڕووبەڕووی چەند بابەت، شێواز، زمان، تەکنیکی نووسینی جیاواز و کەشی جۆراوجۆر دەبینەوە.
         سەرەتا نیازم وا بوو تەنیا ھەردوو کورتەچیرۆکی «لـــــــووت» و «پــــاڵتۆ»ی نیکۆلای گۆگۆڵ وەربگێڕم، ئەو دوو کورتەچیرۆکەی کە گۆڕانێکی گەورەیان لە ڕەوتی شێوازی نووسینی چیرۆکدا ھێنایە کایەوە. وەلێ دواتر ئەوەم بە بیردا ھات کە ئەی بۆچی نەیکەم بە دەستچنێک لە کورتەشاکاری ڕووسی و ئەو کورتەچیرۆکانەشی بۆ زیادنەکەم کە پێشتر خوێندومنەتەوە و بە پێویستم زانیوە لە کتێبخانەی کوردیدا ھەبن؟ بەم پێیە، گەڕاومەتەوە سەر ئەو کتێبانەی کە کورتەچیرۆکەکانی ئەم نووسەرانەیان تێدا گوڵبژێر کراون و منیش ھەمدیس، لەنێو ھەریەک لەو گوڵزارانەدا، دوو دانە لە سەرنجڕاکێشترین گوڵەکانم ھەڵبژاردوون.
         بێگومان بۆ وەرگێڕانی ھەر کورتەچیرۆکێک، سەرچاوەیەکی دیاریکراو بەکارھاتووە، وەلێ بۆ دڵنیایی و بۆ ئەوەی لە گەورەییی ھیچ یەک لەو شاکارانەم کەم نەکردبێتەوە، زۆربەیانم لەگەڵ یەک دوو سەرچاوەی دیکە، یان زیاتردا بەراورد کردوون و تا ڕادەیەکی زۆر ھەوڵدراوە کارێک بخرێتە بەر دەستی خوێنەر کە پاش خوێندنەوەی، بێگومان وا ھەستبکات کاتەکەی بە فیڕۆنەچووە و وەرگێڕانێکی خەمخۆرانەی خوێندووەتەوە.
         ئەم کارە نوێیەم دە کورتەچیرۆک لە خۆ دەگرێت:

    پـــوشکین:     تــــــــەقە        کــــــڕێوە

    گــۆگـــۆڵ:     پـــــــاڵتۆ       لـــــــووت

    چیخۆف:     تـــــــــاراو      خـــەواڵوو

    بۆڵگاکۆڤ:  گەرووی ئاسنین   تـــــۆفە

    دۆستۆیـــڤسکی:   مـــــــاریی وەرزێر

    خەونـی پـــیاوی گاڵتەجــاڕ

    __________________
    لەم شوێنانەدا دەست دەکەوێت:
    ھەولێر:     ناوەندی ئاوێر
    سلێمانی:   کتێبفرۆشیی غەزەلنووس
    ھەڵەبجە:   کتێبفرۆشیی ھەژار موکریانی
    -----------------
    نووسین: کۆمەڵێک نووسەر
    وەرگێڕان: کەیوان ھەورامی
    بابەت: ئەدەبیات
    ژانر: کورتەچیرۆک

    تێبینی:
    پێداچوونەوەی سێبارە: کەیوان ھەورامی
    پێداچوونەوەی چواربارە: بەھجەت حەسەن
    پێداچوونەوەی پێنجبارە بۆ ھەردووک کورتەچیرۆکی "لـــووت" و "پــــــاڵتۆ": دیاری حوسێن.

    بەرهەمەکانی وەرگێرکەیوان هەورامی
    ١.((سوهراب، باڵندەی كۆچەر)) ن: پەریدوخت سپهەری

    ٢.((شەوە ڕۆشنەكان)) ن: فیۆدۆر دۆستۆیڤسكی.

    ٣.((بوون و نەبوون، لە نیگای خەیام و مەولاناوە)) ن: ئارەش نەراقی .

    ٤.((هاوزا)) ن: فیۆدۆر دۆستۆیڤسكی .

    ٥.((تەقە لە كۆلارەكان مەكەن)) ن: فەریدە چیچەک ئۆغڵو .

    ٦.((سووک و ڕسواكراوەكان)) ن: فیۆدۆر دۆستۆیڤسكی .

    ئامادەکردن :هەورامان خالید

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: کتێبی لووت بڵاو کرایەوە Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top